فوئاد مەعسوم: پێویستە رێبازی مام جەلال ون نەكەین
"پەیامی مام جەلال یەك ھەڵوێستی بوو بۆ خزمەتكردن"
K24 - سلێمانی
لەسەر گڵكۆی مام جەلال لە دەباشان فوئاد مەعسوم، سەرۆك كۆماری عێراق رایگەیاند: "پێویستە رێبازی مام جەلال ون نەكەین، ئەویش بریتییە لەوەی ھەوڵدەین ھەموو لایەنەكان یەك بن، ھێزە كوردستانی و عێراقییەكان یەك ھەڵوێست بن، لەپێناوی خزمەتكردنی كوردستان و سەرتاسەری عێراق، كە ئەمە یەكێك بوو لە پەیامەكانی كۆچكردوو ھەڤاڵ مام جەلال".
گوتیشی: "دەبێ لەسەر ئەو رێبازە بەردەوام بین كە مام جەلال دایڕشتووە، چونكە بەمە دەتوانین خزمەت بە خەڵكی كوردستان و عێراق بكەین".
لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان ھەولێر و بەغدا فوئاد مەعسوم گوتی: "بەداخەوە كۆچی دوایی مام جەلال، بەڵام لە ھەمانكاتدا من پێموایە دەبێتە خاڵێكی سەرەكی بۆ پتەوكردنی پەیوەندی ھەردوولا".
سەرۆك كۆماری عێراق داواشی لە لایەنە سیاسییەكانی كوردستان كرد: "ھەموویان پێكەوە تاوتوێی پرسە گشتییەكان بكەن و لەسەری رێكبكەون".