بایدەمیر: كۆچی دوایی تاڵەبانی خەباتێكی نوێی لە چوار پارچەی كوردستان دەستیپێكرد

"پێویستە ھەمووان یەكریزی نێوانیان بپارێزن"

K24 - سلێمانی

عوسمان بایدەمیر، گوتەبێژی پارتی دیموكراتی گەلان، ھەدەپە، دوای دانانی تاجە گوڵینە لەسەر گۆڕی مام جەلال، رایگەیاند: "مام جەلال جارێكی دیكە تەواوی لایەنەكانی كوردستانی كۆكردەوە و خەباتێكی نوێی لە ھەرچوار پارچەی كوردستان دەستیپێكرد".

بایدەمیر گوتیشی: "بۆ ئەوەی كوردستانییەكان شایستەی میراتی مام جەلال بن پێویستە یەكریزی نێوانیان بپارێزن و ببێتە ھۆكاری یەكگرتنی نێوان لایەنەكان".