سیناتۆره‌كانی ئه‌مریكا: نابێت پشت لە کورد بکرێت
سیناتۆره‌كانی ئه‌مریكا: به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌ی ئاشتیانه‌ی بۆ به‌دیهێنانی خه‌ونه‌كانی كورد ده‌گه‌ڕێن
K24 - هه‌ولێر:
هه‌وڵی سیناتۆری هه‌ر دوو پارته سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ئه‌مریكا، كۆماری و دیموكراته‌كان، بۆ پاڵپشتیكردن له سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به‌رده‌وامه و ده‌ڵێن: "هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌هێزترین هێزی شه‌ڕكه‌ر بوون له دژی داعش و وه‌فادارترین هاوپه‌یمانی ئه‌مریكان".
هه‌روه‌ها جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه كه "ئه‌وان به‌دوای رێگاچارهیهكدا ده‌گه‌ڕێن تا كورد بتوانێت به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه خه‌ونه‌كانیان به‌دیبهێنن".
ئێستا و داهاتووی رۆژهەلاتی ناوەڕاست و پرسی سەربەخۆیی کوردستان ئەو بابەتانەن کە ئەم رۆژانە لەناو سێناتۆرەکانی ئەمریکی مشتومڕییکەی زۆریان لەسەر دەکرێت. سێناتۆر ریچارد دێربین، دیموکرات پێی وایە لەو گێژەنەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گرتووەتەوە، کورد پێویستە پشتیوانیی لێ بکریت تا سەربەخۆیی خۆی وەدەست بهێنێت.
ریچارد دێربین، سیناتۆری دیموکراتهكان ده‌ڵێت: "من هیچ شتێکی خراپ لەبارەی کوردەوە شک نابەم. من پێم وایە گەلێکی باشن و هاوپەیمانی بەتوانای ئەمریکان. دەمانەوێت رێگەیەکی ئاشتیانە بدۆزینەوە تا ئەم کێشەیەیان چارەسەر بکەن بۆئەوەی بە ئارامی لەسەر خاکی خۆیان بژین. و دڵنیا بن لەوەی داهاتوویەکیان بۆ منداڵەکانیان هەیە. پێویستە ئێمە پشتگیری لە کورد بکەین. لە ئێستا نامەوێت لەسەر پرۆسەی یاسایی و دەرەنجامە یاساییەکانی ئەم پرۆسەیە ئەم بوەستم. ئەمە شتێکە کە پێویستە ئێمە بە شێوازێکی ئاشتیانە لەسەری رێک بکەوین.
هۆکاری هەرە بەهێز بۆ پشتگیری لە سەربەخۆیی کوردستان بۆ سێناتۆر لینزی گراهامی کۆماریخواز و هەموو ئەوانەی پشتیوانی لە درووستبوونی دەوڵەتی کوردستان دەکەن، ئەوەیە کورد لەشەڕی دژ بە داعش سەلماندوویانە جێی متمانە و شایانی سەربەخۆیین.
لینزی گراهام- سێناتۆری کۆمارییهكان گووتی: " بەهۆی پشتیوانیی بەردەوامی کوردەکان لەشەڕی دژی داعش، باشترین هاوپەیمانی ئەمریکان. ئەوان زۆر لایەنگری ئەمریکان و هیوادارین بتوانین رێگەیەک بدۆزینەوە تا عێراق دووبارە خۆی بنیات بنێتەوە و سەقامگیری بەدی بهێنین و بە جۆریک هەژموونی ئێران کەم بکەینەوە و داعش بە یەکجاری تێک بشکێننین. بەڵام کوردەکان بوێرترین شەڕکەرانی دژی داعش و وەفادارترین هاوپەیمانی ئەمریکا بوون".
هەندێک سێناتۆر سەرەڕای تێبینییان لەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆم، دەڵین پێویستە بەهۆی جیاوازییەکی کەم لە بۆچووندا پشت لە کوردەکان نەکرێت.
بۆب کرۆکر- سێناتۆری کۆمارییهكان له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: "هەرچەندە من لەگەڵ ریفراندۆم نەبووم بەڵام ئەوان ریفرندۆمەکەیان ئەنجام دا و ئەمەش کار ناکاتە سەر ئەو پێوەندیی و هاوپەیمانێتیەی کورد لەگەڵ ئەمریکا هەیەتی و هەندیکجاریش هاورێیان بۆچوونی جیاوازین هەیە و ئەمەش خاڵێکە کە ئێمە و کورد بۆچوونی جیاوازمان لەسەر هەیە بەڵام هەر وەک هاورێ و هاوپەیمان دەمێننیەوە".
هەرچەندە هێشتا هەڵویستی فەرمیی ئەمریکا لەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان نەگۆڕاوە، رەنگە پاڵپشتیی زیاتری سێناتۆر و گۆنگرێسمەنەکانی ئەمریکا لە سەربەخۆیی کورستان لە داهاتوودا جیاوازییەک درووست بکات