بنه‌ماڵه‌ى مام جه‌لال سوپاسى كوردستان 24 ده‌كات
به هۆى رووماڵى پيشه‌ييانه‌ى كوردستان 24 بۆ پرسى كۆچى دوايى مام جه‌لال تاڵه‌بانى
K24 – هه‌ولێر:
به هۆى رووماڵى پيشه‌ييانه‌ى كوردستان 24 بۆ پرسى كۆچى دوايى مام جه‌لال تاڵه‌بانى سكرتێرى گشتيى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان و سه‌رۆك كۆمارى پێشووى عێراق، بنه‌ماڵه‌ى مام جه‌لال پێزانين و سوپاسى خۆيان ئاراسته‌ى كوردستان 24 كرد.
له‌و باره‌يه‌وه قوباد تاڵه‌بانى كوڕى مام جه‌لال تاڵه‌بانى و جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا كه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌رى گشتيى دامه‌زراوه‌ى كوردستان 24 بۆ راگه‌ياندن و توێژينه‌وه، ئه‌نجاميدا سوپاس و پێزانينى خۆى بۆ بايه‌خدانى كوردستان 24 به رووماڵى مه‌راسيمى هێنانه‌وه و به‌خاكسپاردنى مام جه‌لال ده‌ربڕى.
كوردستان 24 وه‌ك دامه‌زراوه‌يه‌كى ميديايى له ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوودا په‌خشى خۆى تايبه‌ت كردبوو به رووماڵى پرسى كۆچى دوايى مام جه‌لال تاڵه‌بانى و هاوكات به زمانه‌كانى كوردى (سۆرانى، كرمانجى)، عه‌ره‌بى، ئينگليزى، فارسى، توركى له رێگه‌ى ماڵپه‌ڕه‌كه‌يه‌وه سات به سات هه‌واڵ و زانيارى نوێى بۆ وه‌رگرانى كورد، عه‌ره‌ب، فارس، تورك، و ئينگليزى زانه‌كانى جيهان په‌خش ده‌كرد.
وێڕاى ئه‌وه‌ش له رێى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانى فه‌يسبوك، تويته‌ر، ئينستگرام، به زمانه‌كانى كوردى، عه‌ره‌بى، ئينگليزى، فارسى و توركى سه‌دان پۆستى وێنه‌يى و ڤيديۆيى و تێكستى تايبه‌ت به پرسى كۆچى دوايى مام جه‌لال بڵاوكرده‌وه، كه بينه‌رانى پۆسته‌كانى له ده‌يان مليۆن به‌كارهێنه‌ر تێپه‌ڕيوه.
هه‌روه‌ها له يوتيوب و تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك خزمه‌تگوزارى په‌خشى راسته‌وخۆى مه‌راسيمى هێنانه‌وه و به‌خاكسپاردن و پرسه‌ى مام جه‌لال تاڵه‌بانى به شێوه‌يه‌كى به‌رده‌وام بۆ به‌كارهێنه‌رانى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان به‌رده‌ست كردبوو، كه سه‌دان هه‌زار كه‌س لێى سوودمه‌ند بوون و له‌و رێگه‌يه‌وه بينه‌رى مه‌راسيمه‌كان بوون.
هه‌روه‌ها له ده‌ره‌وه‌ى وڵاتيش و له‌سه‌رجه‌م ئه‌و شار و ناوه‌ندانه‌ى مه‌راسيمى پرسه و ماته‌مينى بۆ كۆچى دوايى مام جه‌لال تاڵه‌بانى رێكخرا، په‌يامنێرانى كوردستان 24 له نزيكه‌وه رووماڵى مه‌راسيمه‌كانيان كرد.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش به شێوه‌يه‌كى به‌رده‌وام كوردستان 24 ميواندارى ئه‌و كه‌سايه‌تيانه‌ى كرد، كه دۆستايه‌تى و نزيكيان له‌گه‌ڵ مام جه‌لالدا هه‌بووه، بۆ ئه‌وه‌ى زانيارى زۆرتر له باره‌ى كه‌سايه‌تى و ژيان و رابردووى تێكۆشانى مام جه‌لال بۆ وه‌رگر و بينه‌رانى كوردستان 24 بخه‌نه‌ڕوو.