لە ترسی داعش و حەشد رادەكەن پێشمەرگە دەستیان دەگرێت
"ژمارەیەك چەكداری داعش لەنێویاندا دەستگیركراون"
K24 - كەركووك
کۆچی بەکۆمەڵی خەڵکی سنووری حەویجە بەردەوامی ھەیە و شەپۆلێکی دیکەی ئاوارە روویان لە سنوورەکانی ھێزی پێشمەرگە کرد، لە ماوەی ھەفتەی رابردوودا تاکوو ئێستا ژمارەکە بۆ زیاتر لە حەوت ھەزار کەس زیادیکردووە، لەگەڵ ئاوارەکانیشدا ژمارەیەکی زۆری چەکداری داعش ھەن و پێشمەرگە دەسگیریکردوون.