به‌ره‌ی نوسره هه‌ڕه‌شه له توركیا و هاوپه‌یمانه‌كانی ده‌كات
"ئۆپراسیۆنی ئیدلب گه‌شت و سه‌یران نییه"
K24 - هه‌ولێر:
به‌ره‌ی نوسره هۆشداریی ده‌داته سوپای توركیا و "سوپای سووریای ئازاد" كه له‌لایه‌ن ئه‌نقه‌ره‌وه پاڵپشتی ده‌كرێن، كه ئه‌و ئۆپراسیۆنه‌ی به‌نیازن له پارێزگای ئیدلب ئه‌نجامی بده‌ن، گه‌شت و سه‌یران نییه و رووبه‌ڕووی به‌رگیی سه‌خت ده‌بنه‌وه".
ئه‌و گرووپه توندڕه‌وه كه به‌شێكن له رێكخراوی قاعیده، رۆژی شه‌ممه به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و هه‌ڕه‌شه له ئه‌نقه‌ره و هاوپه‌یمانه‌كانیان ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: "رووبه‌ڕووی هه‌ر هێزێك ده‌بینه‌وه كه بینه ناوچه‌كه‌ن و ئه‌وه‌ش وه‌ك وه‌ڵامی توركیایه بۆ ئه‌و ئۆپراسیۆنه‌ی بریاره ئه‌نجامی بدات.
له به‌یاننامه‌كه‌دا بایه‌خێكی زۆر به قسه‌كانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا دراوه كه گووتی: "سوپای ئازاد به‌شداری پرۆسه‌كه ده‌كه‌ن و له لایه‌ن رووسیاوه پاڵپشتی ئاسمانی ده‌كرێت".
ئێستا به‌ره‌ی نوسره بووه به (ده‌سته‌ی رزگاركردنی شام) و له چه‌ند مانگی رابردوودا هه‌ژموونی خۆیان به‌سه‌ر ئیدلب سه‌پاندووه، به‌تایبه‌تی پاش درووستبوونی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی چه‌كداریی له‌گه‌ڵ گرووپه چه‌كداره‌كانی دیكه‌ی پارێزگاكه‌دا".
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا له‌وباره‌وه رایگه‌یاند: "پێش چه‌ند رۆژێك به‌هۆی بۆردوومانی فڕۆكه‌كانمان، ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده دیاره‌كانی رێكخراوه‌كه كوژراون و رێبه‌ری ده‌سته‌ی رزگاركردنی شام "ئه‌بو محه‌مه‌د جۆلانی" به سه‌ختی بریندار بووه‌و ئێستا بێهۆشه".