نێچیرڤان بارزانی گەیشتە مەكۆی سەرەكی بزووتنەوەی گۆڕان
لەگەڵ رێكخەری گشتی گۆڕان كۆدەبێتەوە
K24 - سلێمانی
پەیامنێری كوردستان24 لە سلێمانی رایگەیاند: "كەمێك پێش ئێستا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان گەیشتە مەكۆی سەرەكی بزووتنەوەی گۆڕان لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی".
راشیگەیاند: "بڕیارە نێچیرڤان بارزانی، بۆ تاوتوێكردنی بارودۆخی ھەرێمی كوردستان و چارەسەری كێشە ناوخۆییەكان لەگەڵ عومەری سەید عەلی رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان و سەڵاحەدین بەھائەدین ئەمینداری یەكگرتووی ئیسلامی كۆببنەوە".
بە گوێرەی زانیاری پەیامنێرمان: "لە کۆبوونەوەكەدا، دوایین پێشهاتەکانی دوای ريفراندومى کوردستان تاوتوێ دەکرێت، بابةتى کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و گەڕانەوەی گۆڕان بۆ کۆبوونەوەکان، گەڕانەوەی پەرلەمانتارانی فراكسیۆنە كوردییەكان بۆ پەرلەمانی عێراق و هەروەها هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان تەوەرەکانی دیکەی کۆبوونەوەکە دەبن".
ئەمە لە كاتێكدایە چەند رۆژێكە نێچیرڤان بارزانی، بە مەبەستی بەشداریكردن لە پرسەی مام جەلال تاڵەبانی لە شاری سلێمانییە.


.jpg)
