سەڵاحەدین بەهادین: ھەڵوێستی گۆڕان لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا ئیجابی بوو

شاندی پارتی و گۆڕان و یەكگرتوو بارودۆخی ھەرێمی كوردستانیان تاوتوێكرد

K24 - سلێمانی

سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کوردستان24 رایگەیاند: "هەڵوێستی بزووتنەوەی گۆڕان لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا ئیجابی بووە و لە قۆناخی داهاتووشدا قسەی باشتر و خۆشتر دەبیسترێ".

ئەمینداری گشتی یەکگرتووی گوتیشی: "بزووتنەوەی گۆڕان هێزێکی سەرەکیە و ناکرێت لەم قۆناخەدا بە دوورە پەرێزی بمێنێتەوە".

 ئاشکراشی کرد، کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ لەسەر داواکاری ئەوان بووە و داوایان لە پارتی و گۆڕان كردبوو كۆببنەوە، بۆ چارەسەری كێشەكان.