له كوردستان و وڵاتانی جیهان پرسه‌ی مام جه‌لال به‌ڕێوه‌ده‌چێ
سه‌رۆك بارزانی له هه‌ولێر به‌شداریی پرسه‌ی مام جه‌لال ده‌كات
K24 - ھەولێر
ئەمڕۆ 8-10-2017 مەسعوود بارزانی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان لە ھەولێر بەشداریی لە پرسەی مام جەلال تاڵەبانی كرد.
دوای ئەوەی لە دوو رۆژی رابردوودا سەرۆك بارزانی، لە سلێمانی بەشداری لە رێوڕەسمی بە خاكسپاردنیدا كرد و تاجە گوڵینە لەسەر گۆڕی تاڵەبانی دانا و له یەكەم رۆژی پرسەی مام جەلال له شاری سلێمانی به‌شداریی پرسهكهیكرد، ئەمڕۆش لە ھەولێر لە دووەم رۆژی پرسەكەیدا بەشدارە.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه ئه‌مڕۆ له شاری سلێمانی و كه‌ركووك و دهۆك و ناوچه‌ی گه‌رمیان و زاخۆ و شار‌و چارۆچكه‌كانی دیكه‌ی كوردستان، دووه‌م رۆژی پرسه‌ی تاڵه‌بانی به‌ڕێوه ده‌چێت و كه‌سایه‌تییه سیاسی و حزبی و ئه‌كادیمییه‌كان و به‌رپرسانی حكومی و جه‌ماوه‌رێكی زۆر به‌شداریی پرسه‌كه‌یان كردووه.
جگه له‌وه‌ش له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رجه‌م نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی خۆی ئاگاداركردووه‌ته‌وه كه ژماره‌یان 14 نوێنه‌رایه‌تییه، تا پرسه بۆ مام جه‌لال تاڵه‌بانی دابنین و كوردانی تاراوگه و نوێنه‌رانی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان و پارته‌كانی ئه‌و وڵاتانه‌ی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان تێدایه به‌شداریی بكه‌ن.
رۆژی 3-10-2017 مام جه‌لال له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا كۆچی دوایی كرد و رۆژی هه‌ینی 6-10-2017 ته‌رمه‌كه‌ی له به‌رلینه‌وه گه‌ڕێنرایه‌وه شاری سلێمانی و دوای ئه‌نجامدانی رێوڕه‌سمێكی به‌شكۆی سه‌رۆكایه‌تی له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی و دانانی تاجه‌گوڵینه له‌سه‌ر ته‌رمه‌كه‌ی له لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆككۆماری عێراق و نوێنه‌ران وڵاتان، له رێوڕه‌سمێكی جه‌ماوه‌ری گه‌وره‌دا له گردی ده‌باشان و له نزیك ماڵه‌كه‌ی خۆی، ته‌رمه‌كه‌ی به‌خاك سپێردرا.