خوشكى كيم جون ئونگ ده‌ركه‌وت
كردييه ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى حزبه‌كه‌ى
K24 – هه‌ولێر:
له كۆرياى باكوور، بۆ يه‌كه‌مجار سه‌رۆكه گه‌نجه‌كه‌ى ئه‌و وڵاته خوشكێكى خۆى هێنايه ناو سه‌ركردايه‌تى سياسى وڵاته‌كه‌يه‌وه و كردييه ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى حزبه‌كه‌ى.
كيم جۆنگ ئون به هه‌ڵوێست و ره‌فتاره له‌ناكاوه‌كانى ده‌ناسرێت و له‌گه‌ڵ وڵاتانى رۆژئاوا به تايبه‌تى ئه‌مريكا له ململانێدايه و بڕواى وايه پێشخستنى توانا موشه‌كى و ئه‌تۆمييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى گه‌له‌كه‌ى له سياسه‌ت و هه‌ژموونى وڵاتانى ده‌ره‌كى ده‌پارێزێت.