له به‌غداش عه‌بادى ئاماده‌ى پرسه‌ى مام جه‌لال نه‌بوو
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پرسه‌ى مام جه‌لال له ميوانخانه‌ى ره‌شيدى شارى به‌غدا كۆتايى پێهات.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق حه‌يده‌ر عه‌بادى، له شارى به‌غداش هاوشێوه‌ى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى پرسه‌ى مام جه‌لال تاڵه‌بانى سه‌رۆك كۆمارى پێشووى عێراق نه‌بوو.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پرسه‌ى مام جه‌لال له ميوانخانه‌ى ره‌شيدى شارى به‌غدا كۆتايى پێهات.
ئه‌و مهراسيمهى به‌غدا له لايه‌ن سه‌رۆك كۆمارى عێراق فوئاد مه‌عسومه‌وه رێكخرابوو.
له دووه‌م رۆژى ئه‌و مه‌راسيمه‌دا هه‌ريه‌ك له سه‌رۆك كۆمارى عێراق فوئاد مه‌عسوم و ژماره‌يه‌ك له وه‌زير و به‌رپرس و باڵيۆزى وڵاتانى جيهان و ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و كه‌سايه‌تى و به‌رپرسانى لايه‌نه سياسييه‌كانى عێراق و كه‌سايه‌تييه ئاينييه‌كان ئاماده بوون، به‌ڵام سه‌رۆك وه‌زيران حه‌يده‌ر عه‌بادى ئاماده‌ى مه‌راسيمه‌كه نه‌بوو.
پێشتريش له شارى سلێمانى عه‌بادى ئاماده‌ى مه‌راسيمى هێنانه‌وه‌ى ته‌رمى سه‌رۆك كۆمارى پێشوو و مه‌راسيمى به‌خاكسپاردنى نه‌بوو.