نه‌رمين عوسمان هۆكارى به‌شدارى نه‌كردنى عه‌بادى له پرسه‌ى مام جه‌لال ئاشكرا ده‌كات
ئه‌ويش گورزى خۆى ده‌هاوێ
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامى سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان، نه‌رمين عوسمان، رايگه‌ياند، به‌شدارى نه‌كردنى عه‌بادى له پرسه‌ى مام جه‌لالدا ره‌نگه په‌يوه‌ندى به پرسى ريفراندۆمه‌وه هه‌بێت.
نه‌رمين عوسمان گوتيشى: پێويسته حه‌يده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق روونكردنه‌وه بدات له باره‌ى به‌شدارى نه‌كردنى له پرسه‌ى مام جه‌لال.
روونيشيكرده‌وه، به بۆچوونى خۆم لايه‌نێكى نه‌رێنييه و ده‌بوايه بچێته پرسه‌كه و خۆيشى ماته‌مينى راگه‌ياندووه، به‌ڵام هۆكاره‌كه مام جه‌لال نييه، چونكه ئه‌و رێزێكى تايبه‌تى بۆ مام جه‌لال هه‌بووه و هۆكاره‌كه‌ى ره‌نگه په‌رچه‌كردارى ريفراندۆم بێت و هۆكارێكى ديكه‌ش ره‌نگه نه‌بردنى ته‌رمى مام جه‌لال بێت بۆ به‌غدا.