قادر حه‌مه‌جان: هیوادارین له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكە‌ پێكه‌وه‌ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین

"نابێ بێئومێد بین"

K24 - سلێمانی

قادر حه‌مه‌جان، ئه‌ندامی‌ ده‌سته‌ی‌ كارگێڕی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، ئومێده‌وارن كۆچی دوایی مام جه‌لال بكه‌نه‌ ده‌رفه‌تێك له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان بتوانن به‌سه‌ر سه‌رجه‌م كێشه‌ و ناكۆكییه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و پێكیشه‌وه‌ ئامانجه‌كانی گه‌لی كوردستان به‌ده‌ست بێنن.

گوتیشی: "گەلی كوردستان ھەمیشە لە شۆرش و خەباتدابووە و درێغی نەكردووە، بۆیە نابێت بێ ئومێدبین و سوود لە ئەزموونی مام جەلال و شۆڕشەكانی كورد وەربگرین".