ھەڕەشەكانی ئەردۆغان كوردانی باكووری كوردستان نیگەران دەكات

"ھەڵوێستی كوردانی باكووری كوردستان دەگۆڕێت"

K24 - ئامەد

بەهۆی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان، توركیا ھەڵوێست و سیاسەتەكانی بەرامبەر ھەرێمی كوردستان گۆڕیووە، بەڵام ھاووڵاتیانی باكووری كوردستان و چاودێرانی سیاسی لەمە نیگەرانن و دەڵێن، پێویستە توركیا ئەوە بزانێت كە بەمە ھەڵوێستی ئەو كوردانە دەگۆڕێت كە لایەنگری ئاكەپەن و ئەگەر بەو شێوەیە بێت، دەنگیان لە دەست دەدات.