ڤیدیۆیه‌كی سه‌رنجڕاكێشی مام جه‌لال بڵاوده‌بێته‌وه
ساڵی 1963 به كرمانجی قسه بۆ میدیاكانی فه‌ڕه‌نسا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ڤیدیۆیه‌كی سه‌رنجڕاكێشی مام جه‌لال تاڵه‌بانی بڵاوبووه‌ته‌وه كه ساڵی 1963 له پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا قسه بۆ میدیاكانی فه‌ڕه‌نسا ده‌كات و میر كامه‌ران به‌درخان قسه‌كانی وه‌رده‌گێڕیته سه‌ر زمانی فه‌ڕه‌نسی.
مام جه‌لال به كوردیی كرمانجی قسه ده‌كات و باسی بارودۆخی عێراق ده‌كات و ده‌ڵێت: "باوه‌ڕموایه حكومه‌تی عێراق ناتوانێت شۆڕشی كوردستان تێكبشكێنێ، شۆڕش به‌هێزه‌و له لایه‌ن هه‌مووگه‌لانی عێراق پاڵپشتی لێده‌كرێت و دژی ره‌فتاره‌كانی حكومه‌تی عێراقن به‌رامبه‌ر كوردستان، چونكه ده‌زانن خه‌باتی كوردستان بۆ دیموكراسییه‌تی عێراق و مافه‌كانی میلله‌تی كورده".
مام جه‌لال دوای ته‌مه‌نێكی درێژی خه‌باتی سیاسی رۆژی 3/10/2017 له به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌لمانیا كۆچی دوایی كرد و رۆژی 6/10/2017 ته‌رمه‌كه‌ی گه‌ڕێنرایه‌وه شاری سلێمانی و له گردی ده‌باشان به‌خاكسپێردرا.
In a newly emerged video, late Jalal Talabani speaks to French media, while Prince Kamuran Bedirxan interprets for him. Paris 1963 pic.twitter.com/vlYJ5lZMC3
— Mutlu Civiroglu (@mutludc) 9 October 2017