فراكسیۆنی پارتی ناگه‌ڕێته‌وه په‌رله‌مانی به‌غدا
هیچ پاشه‌كشه‌یه‌ك له ئه‌نجامی ریفراندۆم ناكرێت
K24 - هه‌ولێر:
رێناس جانۆ، گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، تاوەکو بەغدا لەسەر هەڵوێستەکانی خۆی بەرامبەر هەرێمی کوردستان بەردەوام بێت فراکسیۆنەکەیان بەشداری کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی عێراق ناکات.
رێناس جانۆ، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا داوای لە حکوومەتی عێراق کرد پێداچوونەوە بە سیاسەتەکانی خۆی لەبەرامبەر هەرێمی کوردستان بکات.
رێناس جانۆ، راشیگه‌یاند، ئه‌وان پێشتر، به هۆی ده‌ركردنی بڕیاری لادانی نه‌جمه‌دین كه‌ریم له پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك و هه‌ڵوێسته‌كانی په‌رله‌مانی عێراق له دژی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، بایكۆتی په‌رله‌مانییان كردووه.
دووپاتیشی كرده‌وه، له ئێستادا فراكسیۆنه‌كه‌یان ناگه‌ڕێته‌وه به‌غدا.