سه‌رۆكى كه‌ته‌لۆنيا: ئاماده‌ين بۆ راگه‌ياندنى سه‌ربه‌خۆيى
ئه‌وه ده‌نگى خه‌ڵكى وڵاته‌كه‌مانه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى هه‌رێمى كه‌ته‌لۆنيا كارلس پيگمۆنت، له ميانى وتارێكدا كه له په‌رله‌مانى هه‌رێمه‌كه‌ى پێشكه‌شيكرد، رايگه‌ياند، ئه‌وان ئاماده‌ن بۆ سه‌ربه‌خۆيى، به‌ڵام مه‌به‌ستيانه درێژه به گفتوگۆ بده‌ن و پرسى سه‌ربه‌خۆيى هه‌ڵپه‌سێرن.
پيگمۆنت گوتى: ئه‌وه ده‌نگى خه‌ڵكى وڵاته‌كه‌مانه و ئێمه جياخواز نيين، به‌ڵكو سه‌ربه‌خۆيخوازين و ده‌مانه‌وێت به سه‌ربه‌خۆيى بژين.
هه‌روه‌ها گوتى: وڵاته‌كه‌مان و گه‌له‌كه‌مان به‌شێكه له يه‌كێتى ئه‌وروپا و هه‌موو هه‌وڵێكيش ده‌ده‌ين تا كێشه‌كانمان به رێگه‌ى گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئيسپانيا چاره‌سه‌ر بكه‌ين.