ئهندامێكى سهركردايهتى سياسى كوردستان: ھیچ کەسێک بۆی نییە ئەنجامی ریفراندۆم سڕ بکات
ھەر میدیا و لایەنێکیش دەنگۆی سڕکردنی ئەنجامی ریفراندۆم بڵاوبکاتەوە، راست ناکات
K24 – ههولێر:
باپیر کامەلا، ئەندامی سەرکردایەتی سیاسی کوردستان، تایبەت بە کوردستان ٢٤ ی راگەیاند، ھیچ کەسێک بۆی نییە ئەنجامەکانی ریفراندۆم سڕ بکات، بەھیچ شێوەیەکیش سەرکردایەتی سیاسی کوردستان نە باسی سڕکردنی کردووە نە دەشیکات، ھەر میدیا و لایەنێکیش دەنگۆی سڕکردنی ئەنجامی ریفراندۆم بڵاوبکاتەوە، راست ناکات".