ئەردۆغان كۆبوونەوە رەتدەكاتەوە
"دروستكه‌ری كێشه‌كان نین ئەوان دەستیان پێكردووە"
K24 - ھەولێر
له‌سه‌ر كێشه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌وان دروستكه‌ری كێشه‌كان نین، به‌ڵكو ئه‌مریكا ده‌ستیپێكردووه.
ئه‌ردۆغان، له بێلگرادی پایته‌ختی سربیا رایگه‌یاند، ئه‌وان دان به باڵیۆزی ئه‌مریكا له ئه‌نقه‌ره‌دا نانێن و رێگه‌ش ناده‌ن له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیره‌كانیان كۆببێته‌وه.