به ڤيديۆ.. به‌شێك له هێزه‌كانى پێشمه‌رگه سه‌نگه‌ره‌كانيان چۆڵ كرد
به درێژايى 18 كيلۆمه‌تر و به قوڵايى 4 كيلۆمه‌تر سه‌نگه‌ره‌كانى خۆيان به‌جێهێشتووه
K24 – كه‌ركووك:
به‌شێك له هێزه‌كانى لیوای 102ـی پێشمه‌رگه، به درێژايى 18 كيلۆمه‌تر و به قوڵايى 4 كيلۆمه‌تر سه‌نگه‌ره‌كانى خۆيان له خورماتوو و باشوورى كه‌ركووك تا مه‌كته‌ب خاليد چۆڵكردووه.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى كوردستان 24، دواى پاشه‌كشێى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه، چه‌كدارانى سه‌ر به ميليشياى حه‌شدی شه‌عبی هاتوونه‌ته سه‌نگه‌ره‌كانه‌وه.
وه‌ك له‌و گرته ڤيديۆيانه ده‌رده‌كه‌وێت كه چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبيى بڵاويانكردووه‌ته‌وه، به‌شێك له پێداويستى و كه‌لوپه‌لى سه‌نگه‌ره‌كانيش به‌جێهێڵدراوون.
ئه‌مه له كاتێكدايه شه‌وى رابردوو، به ده‌يان هاووڵاتى خۆبه‌خش بۆ به‌رگريكردن له سه‌نگه‌ره‌كانى هێزى پێشمه‌رگه و ناوچه كوردستانييه‌كانى سنوورى كه‌ركووك ئاماده‌ييان ده‌ربڕى په‌يوه‌ندى به سه‌نگه‌ره‌كانه‌وه بكه‌ن.