فەرماندەیەکی پێشمەرگە: سەنگەرەکان بۆ سوپای عێراق چۆڵ ناکەین
فڕۆكە جەنگییەكانی ھاوپەیمانان چاودێری رەوشەكە دەكەن
K24 - كەركووك
لیوا عومەر ساڵح، فەرماندەی لیوای یەکی پاراستنی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بارودۆخی کەرکووك تاڕادەیەك ئارامبووەتەوە و فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان چاودێری رەوشەکە دەکەن.
ئاماژەی بەوەشدا، سوپای عێراق داوای لێنەکردوون سەنگەرەکان چۆڵبکەن، بەڵام ئەگەر داوایەکی واشبکرێت ئەوا هێزی پێشمەرگە سەنگەرەکان بۆ سوپای عێراق چۆڵناکات و بەرگریی لە سەنگەرەکان دەکات.