سه‌دان گه‌نجى خۆبه‌خش له خورماتوو ئاماده‌ى بهرگرين
ميليشياكانى حه‌شدى شه‌عبى كه‌وتوونه‌ته جموجۆڵ بۆ ئه‌وه‌ى په‌لامارى سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه بده‌ن.
K24 – كه‌ركووك:
ميليشياكانى حه‌شدى شه‌عبى كه‌وتوونه‌ته جموجۆڵ بۆ ئه‌وه‌ى په‌لامارى سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه بده‌ن.
له‌و باره‌يه‌وه په‌يامنێرى كوردستان 24 له خورماتوو رايگه‌ياند، ده‌يان گه‌نجى خۆبه‌خش له گه‌ڕه‌ك و له ماڵ و شوێنه به‌رزه‌كان به چه‌ك و تهقهمهنييهوه كۆبوونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى به‌رگرى له ماڵه‌كانيان بكه‌ن.
يه‌كێك له‌و گه‌نجانه‌ى قسه‌ى بۆ كوردستان 24 كرد، رايگه‌ياند، ئه‌وان ده‌ڵێن ئه‌م شاره شيعه مه‌زهه‌به و ئێمه هه‌ر شه‌ڕێكمان له پێشه با هه‌ر له ئێستاوه سه‌رۆكى هه‌رێم ده‌وڵه‌تى كوردستان رابگه‌يه‌نێت.
گه‌نجێكى ديكه گوتى: ماڵه‌كه‌م داگيركراوه و چه‌كدارانى عهسايبى ئه‌هلى حه‌ق به بۆياخ لهسهريان نووسيوه كه داگيريان كردووه.
ئه‌مشه‌و مه‌ترسى په‌لاماردانى سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه له باشوور و خۆرئاواى كه‌ركووك له ئارادايه.
له لێدوانێكى تايبه‌ت بۆ كوردستان 24، كه‌مال كه‌ركووكى به‌رپرسى ميحوه‌رى رۆژئاواى كه‌ركووك رايگه‌ياند، چاوه‌ڕوانده‌كرێت دواى كاتژمێر 12ى شه‌و چه‌كدارانى حه‌شد په‌لامارى پێشمه‌رگه بده‌ن.