سه‌رۆك بارزانى په‌يوه‌ندى به‌ فه‌رمانده‌كانى پێشمه‌رگه‌وه‌ ده‌كات

له‌و په‌يوه‌ندييه‌دا سه‌رۆك بارزانى سڵاو و رێزى خۆى گه‌ياندووه‌ته‌ هێزى پێشمه‌رگه

K24 – كه‌ركووك:

په‌يامنێرى كوردستان 24، له‌ كه‌ركووك رايگه‌ياند، كه‌مێك پێش ئێستا سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان په‌يوه‌نديكردووه‌ به‌ كه‌مال كه‌ركووكى فه‌رمانده‌ى ميحوه‌رى رۆژئاواى كه‌ركووك.

گوتيشى: له‌و په‌يوه‌ندييه‌دا سه‌رۆك بارزانى سڵاو و رێزى خۆى گه‌ياندووه‌ته‌ هێزى پێشمه‌رگه‌ و فه‌رمانده‌كانى پێشمه‌رگه‌ و ستايشى وره‌ به‌رزى و خۆڕاگريانى كردووه‌.

ئه‌مشه‌و له‌ لێدوانێكى تايبه‌ت بۆ كوردستان 24، كه‌مال كه‌ركووكى به‌رپرسى ميحوه‌رى رۆژئاواى كه‌ركووك رايگه‌ياند، چاوه‌ڕوانده‌كرێت دواى كاتژمێر 12ى شه‌و چه‌كدارانى حه‌شد په‌لامارى پێشمه‌رگه‌ بده‌ن.