ئازاد جونديانى: ئه‌وه‌ى له كه‌ركووك رووده‌دات پيلانگێڕيى وڵاتێكى دراوسێيه
عه‌بادى گوناهه تووشى ئه‌و به‌رپرسيارێتييه بووه
K24 – كه‌ركووك:
ئازاد جونديانى چاو‌دێر و كه‌سايه‌تى سياسى كورد، له ستۆديۆى كوردستان 24 رايگه‌ياند، ئه‌وه‌ى ئێستا له كه‌ركووك رووده‌دات، پيلانگێڕى وڵاتێكى دراوسێيه.
گوتيشى: كاتێك بڕيارى ريفراندۆم درا پێمان وانه‌بوو ئه‌وان ئه‌و بڕياره بێ كاردانه‌وه هه‌زم بكه‌ن و ئه‌و پرسه چاوه‌ڕوان نه‌كراو نه‌بوو.
ئه‌وه‌شى گوت: ئه‌وه‌ى له كه‌ركووك رووده‌دات، حه‌شدى شه‌عبى نييه، ده‌وڵه‌تى عێراق نييه، ئه‌مه گه‌له‌كۆمه‌كێيه‌كه لانيكه‌م عێراق به وه‌كاله‌تى وڵاتێكى هاوسێ كه سياده‌ى عێراقى له ژێر ده‌سته ئه‌م كارانه ده‌كات.
هه‌روه‌ها گوتى: عه‌باديش فه‌رمان له شوێنى ديكه وه‌رده‌گرێت، ده‌بێت پرسيارى ئه‌وه بكه‌ين ئێمه له‌گه‌ڵ كێ دانووستان بكه‌ين، له‌گه‌ڵ عێراق، عه‌بادى، يان مالكى، ياخود سه‌رچاوه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كان.
ئازاد جونديانى گوتيشى: ئه‌وه كورد نييه كێشه‌ى بۆ سه‌روه‌رى عێراق درووستكردووه، ئه‌وه ئه‌و وڵاته‌يه كه عێراقى خستووه‌ته ژێر هه‌ژموونى خۆى و ته‌نانه‌ت عه‌بادى له ده‌ره‌وه‌ى گرين زۆن، هيچ ده‌سه‌ڵاتێكى نييه و گوناهه به‌ناو سه‌رۆك وه‌زيرانى وڵاتێكه، كه‌چى يه‌ك زه‌ڕه سه‌روه‌رى نييه و خۆى باش ده‌زانێت به قسه‌ى كێ هه‌ڵده‌سوڕێت.