هێمن هه‌ورامى: رهشنووسهكهى تيلرسن نامه نييه و هيچ زه‌مانه‌تێكى تێدا نييه
واياندهزانى ريفراندۆم ناكرێت
K24 – هه‌ولێر:
هێمن هه‌ورامى به‌رپرسى كاروبارى سياسى و په‌يوه‌ندييه گشتييه‌كانى نووسينگهى سه‌رۆك بارزانى، رايگه‌ياند، نامه‌كه‌ى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا ريكس تيلرسن، ره‌شنووس بووه و هيچ مۆركێكى ره‌سمى پێوه نه‌بووه.
هێمن هه‌ورامى گوتى: ئه‌و نووسينه له سايتى بلۆمبێرگى ئه‌مريكى بڵاوكراوه‌ته‌وه و ره‌شنووسێكه نه‌ك نامه.
روونيشيكرده‌وه، پرسى ريفراندۆم نوێ نه‌بووه، سه‌رۆك بارزانى له 8ى ئايارى 2015 سه‌ردانى ئه‌مريكاى كرد و له به‌رده‌م ئۆباما و جێگره‌كه‌ى باسى پێشێلكارييه‌كانى عێراقى كرد.
گوتيشى: سه‌رۆك بارزانى له 26ى كانوونى دووه‌مى 2016 له كۆبوونه‌وه‌ى لايه‌نه سياسييه‌كان شه‌ش بڕيار ده‌ركران و بڕيارى ژماره دوو تايبه‌ت بووه به ريفراندۆم و دواتر له به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌موو لايه‌نه‌كان باسكراوه و له كۆبوونه‌وه‌كانى لوتكه‌ى ئاسايشى ميونخ له مانگى شوباتى 2017 ئه‌و باسه كراوه. هه‌روه‌ها رۆژى 31ى ئازارى 2017 كاتێك سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان هاته كوردستان سه‌رۆك بارزانى پێى وت كه ئه‌مساڵ ريفراندۆم ئهنجامدهدهين و دواجار له 7ى حوزه‌يران رۆژه‌كه‌ى ده‌ستنيشانكرا.
ئه‌وه‌شى گوت: سه‌ره‌تا ئه‌مريكييه‌كان پێيان وابوو، ئه‌مه كارتێكى فشاره له دژى به‌غدا و پێيان وابوو هه‌رێمى كوردستان ناتوانێت ريفراندۆم ئه‌نجام بدات و سه‌ره‌تا كه‌وتنه دژايهتى و وتيان كاريگه‌رى له‌سه‌ر شه‌ڕى داعش ده‌بێت، دواتر هاتنه سه‌ر ئه‌و بڕوايه‌ى ريفراندۆم دوابخرێت.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، له سه‌ره‌تاوه ئه‌مريكييه‌كان نه‌هاتنه پێش و سه‌رۆك بارزانيش روونيكردبوويهوه، كه ئامانجى ئێمه سه‌ربه‌خۆييه و ريفراندۆم ئامرازه و كاتێك وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌مريكا له 10ى ئابى 2017 هاته هه‌ولێر، سه‌رۆك بارزانى پێى وت، ئێمه چيتر ناتوانين له‌گه‌ڵ عێراق بژين و ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌ديلى باشترى هه‌يه ئه‌وا ئێمه په‌سندى ده‌كه‌ين.
هه‌روه‌ها گوتى: له برى ئه‌وه‌ى به جدى ئه‌و پرسه وه‌ربگرن، له ئاستى باڵيۆزى ئه‌مريكا له عێراق ره‌شنووسێكى نامه‌يه‌كيان به ناوى باڵيۆزخانهوه ئاماده‌كردبوو، كه هه‌رێم رايبگهيهنێت ريفراندۆم دوابخرێت، به پێى نامه‌كه‌ى باڵيۆزيش ده‌بوايه گفتوگۆكان له چوارچێوه‌ى ده‌ستوور بێت.
هێمن هه‌ورامى گوتيشى: دواتر هاتن وتيان ئێوه ريفراندۆم دوابخه‌ن، ئه‌وه ئێمه "رێزمان" ده‌بێت و ئه‌و كاتيش سه‌رۆك بارزانى پێى گوتن، ئێمه‌ش ئينگليزى ده‌زانين، وشه‌ى "ريسپێكت" بگۆڕن بۆ وشه‌ى "سه‌پۆرت"، به‌ڵام ئه‌وه‌شيان نه‌كرد.
هێمن هه‌ورامى جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، ئه‌و نووسينه ره‌شنووسه و دواين ره‌شنووسه و رۆژى يه‌كشه‌ممه 24ى ئه‌يلوول، له ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ريفراندۆم دێڕ به دێڕ خوێندرايه‌وه و برێت مه‌كگۆرك پێشتر پيشانى لايهنهكانيشى دابوو و داواى ده‌كرد، ريفراندۆم دوابخرێت، ئينجا گفتوگۆ له سه‌ر ناوه‌ڕۆكى ئه‌م نامه‌يه بكرێت و هيچ زه‌مانه‌تێكى تێدا نييه.
هێمن هه‌ورامى دووپاتيشيكرده‌وه، كه حساباتى سه‌ركردايه‌تى سياسى كوردستان زۆر ورد و گونجاو بووه و كاتێك ئه‌وان تانك و تۆپيان به‌رامبه‌ر قه‌ره‌ته‌په جوڵاند، ئێمه ريفراندۆممان نه‌كردبوو. كاتێك بودجه‌يان بڕى خۆ هه‌رێمى كوردستان ريفراندۆمى نه‌كردبوو، هه‌ر بۆيه ئه‌وه‌ى گه‌لى كوردستان كردى هه‌نگاوێكى گه‌وره بوو، ئه‌گه‌ر ريفراندۆم نه‌كرابا مه‌ترسى بوو.
هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شكرد، ئه‌وان پشتيان به زانيارى هه‌ڵه‌ى هه‌ندێك لايه‌ن و كه‌ناڵه‌كانى ميديا به‌ستبوو، واياندهزانى ريفراندۆم ناكرێت و ئه‌گه‌ر بكرێت هه‌ر له هه‌ولێر و دهۆك ده‌كرێت و له سلێمانى و كه‌ركووك ناكرێت، بۆيه به جدى نه‌هاتنه پێش و پرسه‌كه‌يان به هه‌ند وه‌رنه‌گرتبوو.