سزاكانی ترهمپ حهشدی شهعبیش دهگرێتهوه
ئەو ھێزانە دەگرێتەوە
K24 - ھەولێر
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دەستیکردووە بە جێبەجێ کردنی بەڵێنەکانی بەرامبەر ئێران، بە بەرنامە و ھەنگاو بە ھەنگاو گوشارەکانی سەر ئەو وڵاتەی زیاد کردوون، ھەنگاوی یەکەم سوپای پاسدارانی خستە لیستی تیرۆرەوە، دیپلۆماتکار و شارەزایانی سەربازی دەڵێن حەشدی شەعبیش کە لەژێر فەرمانی سوپای پاسدارنی ئێراندایە بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و سزاکانی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا دەیانگرێتەوە.
ئەلبێرتۆ فێرناندێز، دیپلۆماتکاری ئەمریکی و سەرۆکی تۆری میدیایی میدڵ ئیست دەڵێ: "ئەو ھێزانەشی کە سوپای پاسداران پاڵپشتیان دەکات بڕیارەکەی سەرۆك ترەمپیان بەسەردا جێبەجێ دەکرێت".