به‌غدا زۆترین بڕگه‌كانی ده‌ستووری پێشێل كردووه

جێبەجێ نەكردنی دەستوور ھۆكاری سەرەكی كێشەكانە

K24 - سلێمانی

گەڕانەوە بۆ دەستووری عێراق و کارکردن بە بڕگەکانی، رەنگە بەشێك لە کێشەکانی ھەرێمی كوردستان و بەغدا چارەسەر بکات، لە کاتێکدا لە رابردوو ئێستاشدا حکومەتی عێراق پشکی شێری لە جێبەجێنەکردنی بڕگەکانی دەستوور بەرکەوتووە، كە ئەمەش ھۆكاری سەرەكییە بۆ سەرھەڵدانی كێشەكانی نێوان ھەرێم و بەغدا.