ته‌واوی زانیارییه‌كان له باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئێستای پارتی و یه‌كێتی له دوكان
به وێنه و ڤیدیۆ.. شاندی پارتی و یه‌كێتی كێن؟ ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه چییه؟
K24 - هه‌ولێر:
كه‌مێك به‌ر له ئێستا، له هاوینه‌هه‌واری دوكان، به سه‌رپه‌رشتی هه‌ریه‌ك له مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و فوئاد مه‌عسووم، سه‌رۆك كۆماری عیراق، كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی ده‌ستیپێكرد.
ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، تاووتوێكردنی دوایین ره‌وشی ئه‌منی شاری كه‌ركووكه، كه ئێستا حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات، هێرش بكه‌نه سه‌ر شاره‌كه.
بڕیاره له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، دوایین هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستان له‌و باره‌یه‌وه رابگه‌یه‌نن.
كۆبوونه‌وه‌كه له ماڵی مام جه‌لال، سكرتێری گشتی كۆچكردووی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و سه‌رۆك كۆماری پیشووی عێراق، له هاوینه‌هه‌واری دوكان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له سه‌رۆك بارزانی و فوئاد مه‌عسوومه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت.
شاندی باڵای پارتی پێكهاتوون له، نێچیرڤان بارزانی، جێگری سه‌رۆكی پارتی، فازڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی، مه‌سروور بارزانی، دكتۆر رۆژ نووری شاوه‌یس، ئازاد به‌رواری، مه‌حموود محه‌مه‌د، ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی.
شاندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانیش پێكهاتووه له كۆسره‌ت ره‌سووڵ عه‌لی، جێگری یه‌كه‌می سكرتێی گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، حاكم قادر حه‌مه‌جان، ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵڵا، رزگار عه‌لی، ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)