له خورماتوو شه‌ڕه
له گه‌ڕه‌كه شيعييه‌كانه‌وه به چه‌كى سووك و قورس ته‌قه له گه‌ڕه‌كى رزگارى كوردنيشين ده‌كرێت
K24 – خورماتوو:
په‌يامنێرى كوردستان 24 له خورماتوو رايگه‌ياند، له گه‌ڕه‌كه شيعييه‌كانه‌وه به چه‌كى سووك و قورس ته‌قه له گه‌ڕه‌كى رزگارى كوردنيشين ده‌كرێت.
هه‌رێم جاف، په‌يامنێرى كوردستان 24 روونيكرده‌وه، ئه‌مشه‌و زياتر له 20 ماڵى كورد سووتێنراوون و خه‌ڵكه‌كه‌يان ده‌ربه‌ده‌ر كردووه.
هه‌روه‌ها گوتى: تا ئێستا هێزى پێشمه‌رگه وه‌ڵامى په‌لامارى چه‌كدارانى حه‌شديان نه‌داوه‌ته‌وه و ته‌داخولى شه‌ڕه‌كه‌يان نه‌كردووه و ته‌نيا گه‌نجانى خۆبه‌خش وه‌ڵامى په‌لاماره‌كانى حه‌شد ده‌ده‌نه‌وه.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، ميليشياكانى حه‌شد، به چه‌كى ئاڕ بى جى په‌لامارى باره‌گاى لايه‌نه كوردييه‌كان به تايبه‌تى بنكه‌ى ئاسايشى پارتى ديموكراتى كوردستان ده‌ده‌ن.