ميدياكانى سه‌ر به لاهور شێخ جه‌نگى پڕوپاگه‌نده بۆ حه‌شدى شه‌عبى ده‌كه‌ن
پڕوپاگه‌نده‌ى ئه‌وه‌يان بڵاوكردووه‌ته‌وه كه نه‌جمه‌دين كه‌ريم له كه‌ركووك نه‌ماوه
K24 – كه‌ركووك:
له چوارچێوه‌ى ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه‌ى كه ميدياى سه‌ر به لاهور شێخ جه‌نگى بۆ حه‌شدى شه‌عبى ده‌يكه‌ن، سايتى ميله‌تى سه‌ر به لاهور بڵاويكرده‌وه، كه نه‌جمه‌دين كه‌ريم شارى كه‌ركووكى به‌جێهێشتووه، ئه‌مه له كاتێكدايه نه‌جمه‌دين كه‌ريم له ناو ئاپۆڕاى خه‌ڵكه و به‌ڵێنى ئه‌وه‌ى دا كه به‌رده‌وام ده‌بن له پارێزگاريكردن له شارى كه‌ركووك.
هاوكات ميدياكانى حه‌شدى شه‌عبى و عێراقيش له زارى سه‌رچاوه‌كانى سايتى ميله‌ت و ميدياى لاهور شێخ جهنگييهوه ئه‌و هه‌واڵه‌يان بڵاوكردووه‌ته‌وه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا ئه‌مشه‌و پارێزگارى كه‌ركووك راسته‌وخۆ له ناو ئاپۆڕاى گه‌نجانى خۆبه‌خش قسه‌ى بۆ كوردستان 24 كرد و داوايكرد، هه‌ر كه‌سێك تواناى چه‌ك هه‌ڵگرتنى هه‌يه چه‌ك هه‌ڵبگرێت بۆ به‌رگريكردن له شارى كه‌ركووك.
