له خورماتوو پێشمه‌رگه په‌لامارێكى حه‌شدى تێك‌شكاند
پێشمه‌رگه ئاماده‌ى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى په‌لاماره‌كانى حه‌شده
K24 – خورماتوو:
په‌يامنێرى كوردستان 24 له خورماتوو رايگه‌ياند، چه‌كدارانى ميليشياى حه‌شد په‌لامارى هێزى پێشمه‌رگه‌يان داوه و له به‌رامبه‌ردا پێشمه‌رگه لێيان هاتووه‌ته ده‌ست و ژماره‌يه‌ك ئۆتۆمبێلى سه‌ربازى حه‌شد سووتێنراوون.
ئه‌مشه‌و سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى، فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزه چه‌كداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان فهرمانيدا هێزى پێشمه‌رگه ده‌ستپێشخه‌رى شه‌ڕ نه‌كات و به‌رپه‌رچى توندى هه‌ر په‌لامارێكى حه‌شد و جه‌يش بداته‌وه.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، هێزى پێشمه‌رگه به‌رپه‌رچى په‌لامارێكى حه‌شديان دايه‌وه و زيانێكى زۆريان پێگه‌ياندن.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى په‌يامنێرى كوردستان 24 له خورماتوو، پێشمه‌رگه به وره‌يه‌كى به‌رزه‌وه ئاماده‌ييان دووپاتكردووه‌ته‌وه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌لاماره‌كانى حه‌شد.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا ئه‌مشه‌و، له گه‌ڕه‌كه شيعييهكانهوه به چه‌كى سووك و قورس ته‌قه‌يان له گه‌ڕه‌كى رزگارى كوردنيشين كرد.
هه‌رێم جاف، په‌يامنێرى كوردستان 24 روونيكرده‌وه، ئه‌مشه‌و زياتر له 20 ماڵى كورد له لايه‌ن چه‌كدارانى حه‌شده‌وه سووتێنراوون و خه‌ڵكه‌كه‌يان ده‌ربه‌ده‌ر كردووه.
هه‌روه‌ها گوتى: ميليشياكانى حه‌شد، به چه‌كى ئاڕ بى جى په‌لامارى باره‌گاى لايه‌نه كوردييه‌كان به تايبه‌تى بنكه‌ى ئاسايشى پارتى ديموكراتى كوردستانيان داوه.