سه‌لاح ده‌لۆ: جه‌يش و حه‌شد به نيازى داگيركردنى كه‌ركووك جووڵێندراوون
ئه‌مشه‌و هێزى پێشمه‌رگه له خورماتوو دوو تا سێ په‌لامارى حه‌شدى تێكشكاندووه
K24 – خورماتوو:
سه‌لاح ده‌لۆ به‌رپرسى سه‌ركردايه‌تى پارتى ديموكراتى كوردستان له كه‌ركووك رايگه‌ياند، جه‌يش و حه‌شد به نيازن كه‌ركووك داگير بكه‌ن و ئه‌مشه‌و هێزى پێشمه‌رگه له خورماتوو دوو تا سێ په‌لامارى حه‌شدى تێكشكاندووه.
سه‌لاح ده‌لۆ روونيكرده‌وه، هێزى هاوپه‌يمانان به شێوه‌يه‌كى جدى نه‌هاتوونه‌ته سه‌ر خه‌ت و حه‌شد و جه‌يش به نيازن بێن كه‌ركووك داگير بكه‌ن و ده‌ست به‌سه‌ر كێڵگه‌كانى نه‌وتدا بگرن.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، هێزى پێشمه‌رگه تۆكمه‌يه و له سه‌نگه‌ره‌كانى به‌رگريدايه.
هه‌روه‌ها گوتى: هه‌رچه‌ند حه‌شد چه‌ندين ميليشياى جياوازه به‌ڵام هه‌موويان يه‌ك ئامانجيان هه‌يه و به فه‌رمانى عه‌بادى جووڵێندراوون.
سه‌لاح ده‌لۆ ئاشكراشيكرد، ميليشياى حه‌شد، ته‌نيا عێراقيى نييه و هێز و لايه‌نى ده‌ره‌كيشى تێدايه و هه‌مووان ده‌زانن كێ له پشتيانه.
ناوبراو داواشى له خه‌ڵكى كه‌ركووك كرد، وه‌ك چۆن له رابردوو رۆڵيان هه‌بوو له تێكشكاندنى داعش، ئاواش پشتيوانى له هێزى پێشمه‌رگه بكه‌ن و به‌رگرى له شاره‌كه‌يان بكه‌ن.
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه، په‌يامنێرى كوردستان 24 له خورماتوو رايگه‌ياند، چه‌كدارانى ميليشياى حه‌شد په‌لامارى هێزى پێشمه‌رگه‌يان داوه و له به‌رامبه‌ردا پێشمه‌رگه لێيان هاتووه‌ته ده‌ست و ژماره‌يه‌ك ئۆتۆمبێلى سه‌ربازى حه‌شد سووتێنراوون.
ئه‌مشه‌و سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى، فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزه چه‌كداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان فه‌رمانيدا هێزى پێشمه‌رگه ده‌ستپێشخه‌رى شه‌ڕ نه‌كات و به‌رپه‌رچى توندى هه‌ر په‌لامارێكى حه‌شد و جه‌يش بداته‌وه.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، هێزى پێشمه‌رگه به‌رپه‌رچى په‌لامارێكى حه‌شديان دايه‌وه و زيانێكى زۆريان پێگه‌ياندن.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى په‌يامنێرى كوردستان 24 له خورماتوو، پێشمه‌رگه به وره‌يه‌كى به‌رزه‌وه ئاماده‌ييان دووپاتكردووه‌ته‌وه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌لاماره‌كانى حه‌شد.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا ئه‌مشه‌و، له گه‌ڕه‌كه شيعييه‌كانه‌وه به چه‌كى سووك و قورس ته‌قه‌يان له گه‌ڕه‌كى رزگارى كوردنيشين كرد.
هه‌رێم جاف، په‌يامنێرى كوردستان 24 روونيكرده‌وه، ئه‌مشه‌و زياتر له 20 ماڵى كورد له لايه‌ن چه‌كدارانى حه‌شده‌وه سووتێنراوون و خه‌ڵكه‌كه‌يان ده‌ربه‌ده‌ر كردووه.
هه‌روه‌ها گوتى: ميليشياكانى حه‌شد، به چه‌كى ئاڕ بى جى په‌لامارى باره‌گاى لايه‌نه كوردييه‌كان به تايبه‌تى بنكه‌ى ئاسايشى پارتى ديموكراتى كوردستانيان داوه.