به ڤیدیۆ.. به‌شێك له هێزه‌كانی یه‌كه‌ی 70 له ناوچه‌ی ته‌لوه‌رد كشانه‌وه
شوێنه‌كانی خۆیان جێهێشتووه
K24 - كه‌ركووك:
به‌شێك له هێزه‌كانی یه‌كه‌ی 70ی سه‌ر به یه‌كێتی، به‌بێ هیچ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ك، ناوچه‌ی ته‌لوه‌رد و پیشه‌سازییان له ده‌وروبه‌ری كه‌ركووك چۆڵ كرد.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له شوێنه‌كه‌وه به كوردستان 24ی راگه‌یاند، پێده‌چێت ئه‌م كشانه‌وه‌یه پێشتر پلانی بۆ داڕێژرابێت، چونكه هه‌موو كه‌لوپه‌له‌كانییان پێشتر ئاماده‌كردبوو بۆ كشانه‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه حه‌شدی شه‌عبی، هێرشه‌كانی ئه‌مشه‌ویان تێكشكابوو، دوای ئه‌وه‌ی ویستیان هێرش بكه‌نه سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه، به‌ڵام زیانێكی زۆریان به‌ركه‌وت و زیاتر له چوار هه‌مه‌ریان سووتێنرا.
دوای جێهێشتنی شوێنه‌كه‌ش، بڕیاره هێزێكی سه‌ر به زێره‌ڤانی، شوێنی ئه‌و هێزه پڕ بكاته‌وه و له ناوچه‌كه جێگیر بێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، كه هێزه‌كانی كۆسره‌ت ره‌سووڵ، جێگری فه‌رمانده‌ی گشتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، له سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه، به توندی به‌رگری له شوێنهكانییان ده‌كه‌ن.