شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا: ئێران هاته كه‌ركووك
ئه‌وه‌ى له كه‌ركووك روويدا به راستى خيانه‌ت بوو، ئه‌نجامده‌رانى ده‌بێت لێپرسينه‌وه‌يان له‌گه‌ڵ بكرێت و له‌سێداره بدرێن.
K24 – كه‌ركووك:
ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، تايبه‌ت به كوردستان 24ى راگه‌ياند، ئه‌وه‌ى له كه‌ركووك روويدا به راستى خيانه‌ت بوو، ئه‌نجامده‌رانى ده‌بێت لێپرسينه‌وه‌يان له‌گه‌ڵ بكرێت و له‌سێداره بدرێن.
پوخته‌ى قسه‌كانى شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا بۆ كوردستان 24:
دوێنێ كه كۆبوونه‌وه كرا له دوكان و بافڵ به‌شدار ده‌بێت له‌گه‌ڵ دايكيدا و بۆ ئێواره‌ش دێنه كه‌ركووك و له‌گه‌ڵ پاسدار و حه‌شد رێككه‌وتن ده‌كه‌ن و من ره‌شنووسى رێككه‌وتنه‌كه‌م لايه و هه‌ريه‌ك له ئاسۆ ئه‌ڵمانى، بافڵ تاڵه‌بانى، لاهوره و بافڵ و لاهوريش ده‌ستنيشانكراوون بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر خه‌ت بن.
پلانه‌كه‌يان ئه‌وه بوو له رێگه‌ى تازه خورماتوو بن و له‌وێوه رێگه بۆ حه‌شد بكه‌نه‌وه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هێزه‌كه‌ى كۆسره‌ت و به‌شێك له ليواى يه‌ك چوونه ئه‌وێ، رێگه‌يان گۆڕى و له خه‌تى مريه‌م به‌گه‌وه ئه‌و هێزه‌يان هێنايه ژووره‌وه و پشتى له هێزه‌كه‌ى ئێمه كرد و وه‌ڵڵاهى هه‌تا ئه‌م به‌يانييه پێشمه‌رگه‌ى ئێمه شه‌ڕى ده‌كرد و حه‌شد شكابوو، به‌ڵام ئه‌وان خيانه‌تيان كرد و له رێى مه‌كته‌ب خاليده‌وه چوون كه‌يوانيان راده‌ست كردن و پشتى هێزه‌كه‌ى ئێمه‌يان گرت.
هه‌تا ئه‌م به‌يانييه شه‌ڕ ده‌كرا، به‌ڵام كاتێك بينيان به ئاسانى حه‌شد له‌ناو كه‌ركووكه و دواجار له سه‌نگه‌رێكدا په‌يوه‌ندى به ئامر ليواى يه‌كه‌وه كراوه، جێگره‌كه‌ى ده‌ڵێت من هێزه‌كه‌م پاشه‌كشێ پێده‌كه‌ن و خيانه‌ته‌كه ئه‌وه‌يه پێشمه‌رگه‌ت كشاندووه‌ته‌وه و هێزى كاك كۆسره‌تيش قوربانى زۆرياندا و شه‌هيدى زۆرياندا و پێشمه‌رگه‌كانى ئێمه‌ش له ليواى يه‌ك شه‌ڕێكى سه‌ختيان كرد و هه‌تا فيشه‌كيان پێ بوو خۆيان راگرت و دواى ئه‌وه ناچار بوون بكشێنه‌وه. ئه‌مه‌ى كرا خيانه‌ت بوو.
مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى و ئاڵا تاڵه‌بانى كه تێوه‌گلاوه به خيانه‌ت و ته‌نانه‌ت ئاماده‌نه‌بوو ده‌نگ به سه‌ربه‌خۆيى بدات و سه‌رقاقڵه‌ى خيانه‌ته‌كه و به‌رنامه‌داڕێژه‌رى ئاڵا تاڵه‌بانى بوو.
له‌به‌رده‌م دوو ئه‌گه‌رين و يه‌كه‌م خۆڕێكخستنه‌وه‌ى هێزه‌كانمان و كێشه‌مان ئه‌وه‌يه كه خيانه‌تكاران له‌وێن، ئه‌گه‌ر نا پێشمه‌رگه له‌ناو شار ماوه و ده‌بێت ئێمه ناوماڵى خۆمان له ده‌ره‌وه‌ى كه‌ركووك بتوانين هێزه‌كانمان كۆبكه‌ينه‌وه و به‌رنامه‌ڕێژى بكه‌ين بۆ گرتنه‌وه‌ى كه‌ركووك و دووه‌ميش ئه‌وه‌يه كه ده‌بێت ئێمه په‌ياممان هه‌بێت بۆ جيهان، كه ئێمه شه‌ڕى ئێران ده‌كه‌ين و كوا دۆسته‌كانى ئێمه و كوا ئه‌مريكا و فه‌رموون ئه‌وه ئێران هاته كه‌ركووك، كوا هه‌ڵوێستى ئه‌مريكا و من به وێنه و دۆكيۆمێنت رێككه‌وتننه‌كه‌يانم لايه و ده‌بێت هه‌وڵى كۆكردنه‌وه‌ى هێزه‌كانمان بده‌ين و ده‌بێت به راستى به‌رنامه‌مان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى چۆن بتوانين هه‌رچى زووه هێزێكى بوێر و ئازا بخه‌ينه‌وه كه‌ركووك و بتوانين گه‌ڕه‌ك به گه‌ڕه‌ك پاك بكه‌ينه‌وه.
ئه‌گه‌ر ماڵى تاڵه‌بانى ئه‌وه‌يان نه‌كردبا، ئه‌وا ئێران پێيانى راگه‌ياندبوو، ئه‌گه‌ر تا 48 كاتژمێر كه‌ركووكمان راده‌ست نه‌كه‌نه‌وه، سه‌رچاوه‌ى داهاتى يه‌كێتى كه ئاوديوكردنى نه‌وته وشك ده‌كه‌ين و ده‌روازه‌كان داده‌خه‌ين و ئه‌وانيش له پێناو پاره‌دا ئه‌و خيانه‌ته‌يان كرد.
خيانه‌ت له كاك كۆسره‌ت كرا و چه‌ندين پێشمه‌رگه‌ى ئه‌و شه‌هيد بوونه و ده‌بێت ئه‌ويش خۆى كۆبكاته‌وه و هه‌ڵوێستى هه‌بێت له‌گه‌ڵ باڵێكى حزبه‌كه‌ى خۆي‌دا.