به ڤیدیۆ.. دانیشتووانی حاجی ئۆمه‌ران وه‌ڵامی كه‌ناڵه چه‌واشه‌كاره‌كان ده‌ده‌نه‌وه
حاجی ئۆمه‌ران ئارامه
K24 - هه‌ولێر:
په‌یامنێری كوردستان 24 له ده‌روازه‌ی سنووری حاجی ئۆمه‌رانه‌وه رایگه‌یاند، هیچ شتێكی نائاسایی له شوێنه‌كه نییه و ئه‌وه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه ته‌نها پرۆپاگه‌نده‌یه.
ئاماده‌بووان له شوێنه‌كه‌وه بۆ كوردستان 24 رایانگه‌یاند، ئه‌وه‌ی هه‌ندێك كه‌ناڵی راگه‌یاندن له باره‌ی حاجی ئۆمه‌رانه‌وه بڵاوییانكردووه‌ته‌وه، درۆ و چه‌واشه‌كارییه و ده‌یانه‌وێت سه‌رنجی خه‌ڵك له‌سه‌ر رووداوه‌كانی كه‌ركووك لابده‌ن.
په‌یامنێری كوردستان 24 راشیگه‌یاند، ره‌وشی حاجی ئۆمه‌ران و ده‌روازه‌ی سنووری ئاساییه و هیچ گرژی و ئاڵۆزییه‌ك رووی نه‌داوه.