ئه‌بو عيزرائيل سووپاسى بافڵ تاڵه‌بانى ده‌كات
له گرته‌يه‌كى ڤيديۆييدا ستايش و سووپاسى بافڵ تاڵه‌بانى كوڕى جه‌لال تاڵه‌بانى كرد
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌بو عيزرائيل، كه يه‌كێكه له فه‌رمانده‌كانى ميليشياى حه‌شدى شه‌عبى و به ئه‌نجامدانى تاوانه‌كانى جه‌نگ له لايه‌ن سوننه‌كانه‌وه تاوانبار ده‌كرێت، له گرته‌يه‌كى ڤيديۆييدا كه له په‌يجى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبوك بڵاويكردووه‌ته‌وه، ستايش و سووپاسى بافڵ تاڵه‌بانى كوڕى جه‌لال تاڵه‌بانى كرد بۆ ئه‌و خزمه‌ته‌ى پێشكه‌شى چه‌كدارانى حه‌شدى كردووه له راده‌ستكردنى شارى كه‌ركووك.
به‌ره‌به‌يانى دوێنێ، به هۆى رێككه‌وتنى چه‌ند كه‌سێكى يه‌كێتى له‌گه‌ڵ ميليشياكانى حه‌شد و سوپاى عێراق، ده‌روازه سه‌ره‌كييه‌كانى كه‌ركووك به رووى له‌شكركێشى سوپا و حه‌شدى شه‌عبييدا كرانه‌وه و پاشه‌كشێ به هێزه‌كانى پێشمه‌رگه كرا.
ئه‌و رێككه‌وتنه دواى ئه‌وه هات، كه رۆژى پێشتر له شارۆچكه‌ى دوكان مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بى سياسى پارتى به ئاماده‌بوونى مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بڕيار درابوو، يه‌كده‌نگ و يه‌كهه‌ڵوێست بن له به‌رامبه‌ر له‌شكركێشى سوپا و حه‌شد بۆ شارى كه‌ركووك.
له ميدياكانى جيهاندا ئه‌وه روونكراوه‌ته‌وه، كه رێككه‌وتنى هه‌ندێك له به‌رپرسانى يه‌كێتى و حه‌شدى شه‌عبى و سوپاى عێراق به سه‌رپه‌رشتى قاسم سوله‌يمانى فه‌رمانده‌ى سوپاى قودسى پاسداران له كه‌ركووك ئه‌نجامدراوه.
هاوكات له ميدياكانى جيهاندا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، كه بێده‌نگى ئه‌مريكا له ناوچه‌كه رێگه‌ى بۆ سه‌ركه‌وتنى پيلانه‌كانى ئێران له عێراق و ته‌واوكردنى كه‌وانه‌ى شيعى خۆشكردووه.
ئه‌بو عيزرائيل له گرته ڤيديۆييه‌كه‌يدا هێرشى كردووه‌ته سه‌ر سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و باسى له‌وه ده‌كات كه به‌يارمه‌تى بافڵ تاڵه‌بانى نه‌يانهێشتووه هه‌وڵى سه‌ربه‌خۆيى كورد سه‌ركه‌وتوو بێت.