كه‌ناڵی CNN: گرژییه‌كانی كه‌ركووك هه‌ژموونی ئێران له عێراق ئاشكرا ده‌كات
حه‌شدى شه‌عبى كه له لايه‌ن سوپاى قودسى پاسدارانه‌وه مه‌شقدراوه
K24 – هه‌ولێر:
كه‌ناڵى سى ئێن ئێنى ئه‌مريكى بڵاويكرده‌وه، له له‌شكركێشى سوپا و حه‌شدى شه‌عبى كه له لايه‌ن سوپاى قودسى پاسدارانه‌وه مه‌شقدراوه بۆ سه‌ر كه‌ركووك جێ په‌نجه‌ى ئێران به روونى دياره.
په‌يامنێرى كه‌ناڵه‌كه روونيكردووه‌ته‌وه، كه له رێى ئه‌و ميليشيا شيعانه‌ى كه ئێران راهێنانى پێكردوون، هه‌روه‌ها له رێى هه‌ژموونى خۆى له ناو هێزێكى كورديى (يه‌كێتى) كه له چه‌ند رۆژى رابردوودا له پاڵ حكومه‌تى عێراق و ئێران‌دا بوو، ئێران توانى مۆرى خۆى له ئاڵۆگۆڕى نه‌خشه‌ى سه‌ربازى ناوچه‌كه بدات.
پێشتريش دواى ئه‌وه‌ى به‌شێك له هێزه‌كانى يه‌كێتى به فه‌رمانى لاهور تاڵه‌بانى و بافڵ تاڵه‌بانى سه‌نگه‌ره‌كانى به‌رگرييان به‌جێهێشت و ده‌روازه‌كانى كه‌ركووكيان به رووى له‌شكركێشى حه‌شد و جه‌يشدا كرده‌وه، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا رايگه‌ياند، سوپاى پاسداران و كۆمارى ئيسلامى ئێران هاتوونه‌ته كه‌ركووك.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا له لێدوانێكدا بۆ كوردستان 24 رايگه‌ياند، رۆژێك پێش له‌شكركێشييه‌كه، له دوكان كۆبوونه‌وه كرا و بافڵ له‌گه‌ڵ دايكيدا به‌شدار بوو، به‌ڵام بۆ ئێواره‌ش چوونه كه‌ركووك و له‌گه‌ڵ پاسدار و حه‌شد رێككه‌وتنيان كرد و من ره‌شنووسى رێككه‌وتنه‌كه‌م لايه و هه‌ريه‌ك له ئاسۆ ئه‌ڵمانى، بافڵ تاڵه‌بانى، لاهور و بافڵ به‌شدار بوون.
گوتيشى: پلانه‌كه‌يان ئه‌وه بوو له رێگه‌ى تازه خورماتوو بن و له‌وێوه رێگه بۆ حه‌شد بكه‌نه‌وه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هێزه‌كه‌ى كۆسره‌ت و به‌شێك له ليواى يه‌ك چوونه ئه‌وێ، رێگه‌يان گۆڕى و له خه‌تى مريه‌م به‌گه‌وه ئه‌و هێزه‌يان هێنايه ژووره‌وه و پشتى له هێزه‌كه‌ى ئێمه كرد و وه‌ڵڵاهى هه‌تا ئه‌م به‌يانييه پێشمه‌رگه‌ى ئێمه شه‌ڕى ده‌كرد و حه‌شد شكابوو، به‌ڵام ئه‌وان خيانه‌تيان كرد و له رێى مه‌كته‌ب خاليده‌وه چوون كه‌يوانيان راده‌ست كردن و پشتى هێزه‌كه‌ى ئێمه‌يان گرت.
گوتيشى: مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى و ئاڵا تاڵه‌بانى كه تێوه‌گلاوه به خيانه‌ت و ته‌نانه‌ت ئاماده‌نه‌بوو ده‌نگ به سه‌ربه‌خۆيى بدات و سه‌رقاقڵه‌ى خيانه‌ته‌كه و به‌رنامه‌داڕێژه‌رى ئاڵا تاڵه‌بانى بوو.
هه‌روه‌ها گوتى: ده‌بێت ئێمه په‌ياممان هه‌بێت بۆ جيهان، كه ئێمه شه‌ڕى ئێران ده‌كه‌ين و كوا دۆسته‌كانى ئێمه و كوا ئه‌مريكا و فه‌رموون ئه‌وه ئێران هاته كه‌ركووك، كوا هه‌ڵوێستى ئه‌مريكا و من به وێنه و دۆكيۆمێنت رێككه‌وتننه‌كه‌يانم لايه و ده‌بێت هه‌وڵى كۆكردنه‌وه‌ى هێزه‌كانمان بده‌ين و ده‌بێت به راستى به‌رنامه‌مان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى چۆن بتوانين هه‌رچى زووه هێزێكى بوێر و ئازا بخه‌ينه‌وه كه‌ركووك و بتوانين گه‌ڕه‌ك به گه‌ڕه‌ك پاك بكه‌ينه‌وه.
ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد، كه ئه‌گه‌ر ماڵى تاڵه‌بانى ئه‌وه‌يان نه‌كردبا، ئه‌وا ئێران پێيانى راگه‌ياندبوو، ئه‌گه‌ر تا 48 كاتژمێر كه‌ركووكمان راده‌ست نه‌كه‌نه‌وه، سه‌رچاوه‌ى داهاتى يه‌كێتى كه ئاوديوكردنى نه‌وته وشك ده‌كه‌ين و ده‌روازه‌كان داده‌خه‌ين و ئه‌وانيش له پێناو پاره‌دا ئه‌و خيانه‌ته‌يان كرد.