"ئەمریکا لە نزیکەوە چاودێری دۆخی کەرکووك دەکات"
داوا له لایه‌نه په‌یوندیداره‌كان ده‌كه‌ن ره‌وشه‌كه به‌زووترین كات سه‌قامگیر بكه‌نه‌وه
K24 - واشنتن
له‌وه‌ڵامی پرسیاری په‌یامنێری كوردستان24 له واشنتن، سه‌باره‌ت به رووداوه‌كانی شاری كه‌ركووك، هێزه‌ر نیوریت گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه ئه‌وان به‌وردی چاودێری ره‌وشه‌كه ده‌كه‌ن و رێكس تیله‌رسنیش چه‌ند په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی ئه‌نجامداوه به مه‌به‌ستی هێوركردنه‌وه‌ی ره‌وشه‌كه.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئه‌وان لایه‌نگری هیچ لایه‌ك ناكه‌ن و داواش له لایه‌نه په‌یوندیداره‌كان ده‌كه‌ن ره‌وشه‌كه به‌زووترین كات سه‌قامگیر بكه‌نه‌وه.
هێزه‌ر نیوریت گوتی: "له‌وكاته‌ی ئێمه تهماشاری رهووداوهكانی عێراق ده‌كه‌ین، داوا ده‌كه‌ین كه هه‌موو لایه‌نه‌كان دان به‌خۆیاندا بگرن جا ئه‌وه كورد بێت یانیش حكومه‌تی به‌غدا، ئێمه راشكاوانهبووین له‌و پرسه‌دا و ئه‌مڕۆكه‌ش وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چه‌ند په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی ئه‌نجام ده‌دات و ئێمه به‌وردی چاودێری ره‌وشه‌كه ده‌كه‌ین له‌به‌رئه‌وه‌ی هێزه‌كانمان شان به شانی ئه‌و هێزانه شه‌ڕیان كردووه و گرنگییه‌كی زۆر به عێراق و رووداوه‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌ده‌ین".
گوتیشی: "ده‌زانین كه جموجۆڵی سه‌ربازی هه‌بووه، به‌ڵام ئێمه پێمانوایه كه ئه‌و جموجۆڵه به هه‌ماهه‌نگی بووه و ده‌شزانم كه هه‌ندێ ده‌ڵێ هێرشكراوه، ئێمه نه پشتگیریی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین نه پشتگیریی حكومه‌تی عێراقی و هه‌موو هه‌وڵه‌كانمان خستۆته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی به‌زووترین كات ره‌وشه‌كه هێور ببێته‌وه".