ئەڵمانیا داوای دەستپێکردنی گفتوگۆ لە نێوان هەولێر و بەغدا دەکات
نابێت كێشەكان بە توندوتیژی چارەسەر بكرێن
K24 - ھەولێر
سیگمار گابریێل، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند، پێویستە دەست بەجێ گفتوگۆی راستەوخۆ لەنێوان ھەرێمی کوردساتن و عێراق ئەنجام بدرێت و کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەر بکرێن.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا جەختیکردەوە بە سەرۆك وەزیرانی عێراقی راگەیاندوە کە نابێت کێشەکان لەرێگەی سەربازییەوە چارەسەر بکرێن و بەتوندی دژ بژاردەی سەربازین.