فراكسیۆنی یەكگرتوو ھۆكاری بایكۆتكردنی كۆبوونەوەی پەرلەمان ئاشكرا دەكات
"خۆی بە بابەتی دیکە خەریککردووە"
K24 - ھەولێر
ئەبوبەکر هەڵەدنی، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا بایکۆتکردنی فراکسیۆنەکەی لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان راگەیاند.
روونیكردەوە، هۆکاری بایکۆتکردنەکەیان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە پەرلەمانی کوردستان لەبری ئەوەی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان بۆ قسەکردن لەسەر رووداوەکانی چەند رۆژی رابردووی کەرکووك و ناوچە کوردستانییەکان تەرخان بکات خۆی بە بابەتی دیکە خەریککردووە.
داواشی لەلایەنەکان کرد، بۆ پاراستنی دەسکەوتەکانی هەرێمی کوردستان یەکڕیزی نێوانیان بپارێزن.