فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان كوردستان24 له كه‌ركووك دوورده‌خاته‌وه
كوردستان24 له‌كاتی راده‌ستكردنی كه‌ركووك به حه‌شدی شه‌عبی رووداوه‌كانی بۆ جیهان گواسته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
میدیاكانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، رایده‌گه‌یه‌نن: "فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان، بڕیاریداوه كوردستان24 له پارێزگای كه‌ركووك دوورخرێتهوهو رێگه‌ی كاركردنی پێنه‌درێت".
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەكان لەكەركووك بڕیاری دوورخستنەوەی كەناڵی كوردستان24 لە پارێزگاكە دەركرد.
میدیاكانی یەكێتی بڵاویانكردەوە، خەتاب عومەر فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەكان لەكەركووك، فەرمانی دوورخستنەوەی كەناڵی كوردستان24 ی لە پارێزگاكە دەركردووە.
پێشتریش فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشاكانی عێراق، داوای لە حكومەتی عێراق كردووە رێكاری یاسایی دژی كوردستان24 بگرێتەبەر.
ئه‌و هه‌واڵه له كاتێكدایه كه، كوردستان24 به‌شێوه‌یه‌كی پیشه‌ییانه به‌رده‌وام بووه له گواستنه‌وه‌ی رووداوه‌كانی پارێزگای كه‌ركووك و خورماتوو و هێرشی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق بۆ سه‌ر شاری كه‌ركووك و بڵنگۆیهكی ئازاد بوو بۆ ئه‌و خه‌ڵكه دڵسۆز و خۆبه‌خشه تێكۆشه‌رانه‌ی پارێزگاكه، كه ده‌یانویست به‌رگری له شاره‌كه‌یان بكه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی به پێش چاویانه‌وه هێزه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به فه‌رمانی ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی، سه‌نگه‌ره‌كانیان بۆ حه‌شدی شه‌عبی چۆڵكرد و چه‌كه قورس و ههمهرهكانیان كێشایه‌وه، له رێگه‌ی كوردستان 24 توڕه‌یی و نیگه‌رانی خۆیان ده‌ربڕی و ئه‌و رێككه‌وتنه‌یان به فرۆشتنی كه‌ركووك ناوبرد، بۆیه باڵی ده‌ستڕۆیشتووی یه‌كێتی و حه‌شدی شه‌عبی نیگه‌ران بوون و هه‌وڵ ده‌ده‌ن رێگه له كاركردنی بگرن.
له هه‌مان كاتدا له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی باڵی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی و میدیاكانیشیانهوه، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه هێرش ده‌كرێته سه‌ر كاره‌كانی كوردستان 24، له كاتێكدا پێش چه‌ند رۆژێك به‌هۆی رووماڵی چڕ و بێلایه‌نانه‌وه له كاتی كۆچی دوایی مام جه‌لال، له‌لایه‌ن قوباد تاڵه‌بانی سوپاس و پێ‌زانین ئاراسته‌ی دامه‌زراوه‌كه كرا كه به‌شێوه‌یه‌كی پیشه‌ییانه رێوڕه‌سمه‌كه رووماڵ كراوه.
هه‌روه‌ها زۆرینە گروپەكانی حەشدی شەعبی كەناڵی ئاسمانی تایبەت بە خۆیان ھەیە و پێشمەرگە و خەڵكی كوردستانییان وەك داعش وێنادەكەن و ھەمیشە مینبەری تائیفی بوونە و حكومەتی عێراقیش خۆی بێدەنگ كردووە..