حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی عه‌بادی ده‌كات
حكومه‌تی هه‌رێم: داوا له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات بۆ ده‌سپێكردن و به‌ڕێوه‌چوونى گفتوگۆ له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، هاوكاریى هه‌ردوولا بكه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: " پێشوازى له دوایین ده‌سپێشخه‌ریى حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ده‌كه‌ین بۆ ده‌سپێكردنى گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدرال له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوورى عیراق و له چوارچێوه‌ى شه‌راكه‌ت و ته‌وافوق".
هه‌روه‌ها حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یی خۆی بۆ گفتوگۆ ده‌ربڕى و داواى له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى كرد كه بۆ ده‌سپێكردن و به‌ڕێوه‌چوونى ئه‌وگفتوگۆیه له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، هاوكاریى هه‌ردوولا بكه‌ن.
له كۆبووه‌نه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 19/10/2017 ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان دا، ڕووداوه‌كانى كه‌ركووك و ڕۆژانى دواتر له ناوچه‌كانى مادده‌ى 140 و دۆخى ئێستاى كه‌ركووك و ئه‌و ناوچانه‌ی تاوتوێ كرد. ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدانى به‌رگریكردن له كه‌ركووك كرد و هیواى زووچاكبووونهوهى بۆ برینداران خواست.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران هه‌روه‌ها داواى له داموده‌زگاكانى حكوومه‌ت و هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان كرد به هاناى خوشك و براكانیان له خه‌ڵكى خۆڕ‌اگرى كه‌ركووك و دووز خورماتووه‌وه بچن كه ڕوویان له شار و شارۆچكه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كردووه، سوپاسى خه‌ڵك و داموده‌زگاكانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیشى كرد كه به هانایه‌وه چوون.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چۆنیه‌تیى گرتنه‌به‌رى ڕێكاره‌كان بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پێشهاته‌كان و قۆناغى داهاتوو تاوتوێ كرا. ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران دووپاتى كرده‌وه كه ده‌بێ بۆ داهاتوو بڕوانین و وێڕاى ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ هه‌رێمى كوردستان به دۆخێكى سه‌خت و دژوار‌دا تێده‌په‌ڕێت، به‌ڵام به یه‌كڕیزى و كارى پێكه‌وه‌یى، وه‌ك چۆن گه‌لى كوردستان قۆناغه سه‌خته‌كانى پێشووى تێپه‌ڕاندووه، ئه‌م قۆناغه‌ش تێده‌په‌ڕێنێت، جه‌ختى له‌وه‌ش كرده‌وه كه وه‌ك چۆن مێژوو سه‌لماندوویه‌تى، ئیراده‌ى گه‌لى كوردستان به چه‌ك و ڕێكارى سه‌ربازى ناشكێت و كێشه‌كانى عیراق به‌و شێوازه چاره‌سه‌ر نابن.