نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌ڵوێستی له‌سه‌ر ره‌وشی كورد له ناوچه‌كانی خورماتوو و كه‌ركووك راگه‌یاند
"پێویسته تاوانبارانی توندوتیژییه‌كان و توقاندن و ئاواره‌كردنی زۆره‌ملێیانه‌ی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی په‌لكێشی یاسا بكرێن"
K24 - هه‌ولێر:
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نیگه‌رانی خۆی سه‌باره‌ت به راپۆرته‌كانی توندوتیژی له توزخورماتو و كه‌ركوك ده‌رده‌بڕێت
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نیگه‌رانی خۆی سه‌باره‌ت به راپۆرته‌كانی تاڵان و وێرانكاری ماڵان و شوێنه‌كانی كار و باره‌گای پارته سیاسیه‌كان ده‌رده‌بڕێت كه له دوای سه‌رهه‌ڵدانی توندوتیژییه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی ناوچه جێناكۆكه‌كان بووه‌ته هۆی ئاواره‌كردنی زۆرەملێی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌واڵی سوتاندنی نزیكه‌ی 150 خانووی له توزخورماتو له 16-17ی ئه‌م مانگه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه چه‌كداره‌كانه‌وه به‌ده‌ست گه‌یشتووه له‌گه‌ڵ وێرانكردن و ته‌قاندنه‌وه‌ی 11 خانووی تری خه‌ڵك و به‌رپرسی كوردی پارته سیاسییه‌كان و هه‌روه‌ك چۆن باس له هێرشیش دژی نووسینگه‌ی پارته توركمانییه‌كان له پارێزگای كه‌ركووك ده‌كرێت.
وێڕای تێبینیكردنی دانپێدانانی حه‌یده‌ر عه‌بادیی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به‌و رووداوانه‌ی كه وه‌ك ئه‌و ناوزه‌دی كرد له‌لایه‌ن توندڕه‌وه‌كانی هه‌ردوولاوه ئه‌نجامدراون و هه‌روه‌ها بڕیاردانیشی بۆ ناردنی سوپای عیراق بۆ هیۆركردنه‌وه‌ی ره‌وشی توزخورماتو و داوای سه‌ركردایه‌تییه‌كانی سیاسی و ئاسایشی وڵات له هێزه‌كانی فیدڕال و ئاسایشی ناوخۆ بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی كه به‌گوێره‌ی یاسا و سه‌قامگیری سه‌باره‌ت به پاراستنی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و سه‌ركرده سیاسییه‌كان هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به توندی داوا له حكومه‌تی عیراق ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ركارێك كه بكرێت بۆ پێش‌گرتن به‌م توندوتیژییانه و پاراستنی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و هه‌روه‌ها بۆ دڵنیابوونیش له‌وه‌ی كه تاوانبارانی توندوتیژییه‌كان و توقاندن و ئاواره‌كردنی زۆره‌ملێیانه‌ی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی په‌لكێشی یاسا بكرێن.
رۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ری، حه‌شدی شه‌عبی به سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی قاسم سوله‌یمانی و چاوساغی چه‌ند فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه، هێرشیان كرده سه‌ر كه‌ركووك و دواتریش هه‌ر به چاوساغی ئه‌و هێزانه، كه‌ركووكیان داگیركرد.