هێزه عێراقییه‌كان له خانه‌قین گه‌نجێكی كوردیان شه‌هید كرد و پێنج كه‌سی دیكه‌شیان برینداركرد
خانه‌قینییه‌كان ئه‌و هێزانه به داگیركه‌ر وه‌سف ده‌كه‌ن
K24 - خانه‌قین:
گه‌نجان و دانیشتووانی خانه‌قین، به‌رده‌وامن له خۆپیشاندان له دژی حه‌شد و هێزه‌كانی عێراق له شاره‌كه‌یان و ئه‌مڕۆش هێزی سواتی عێراقی ته‌قه‌ی له خۆپیشانده‌ران كردووه و كه‌سێك به‌ناوی محه‌مه‌د نوری شه‌هید بووه.
له‌گه‌ڵ ته‌قه‌كردنی هێزه‌كانی سوات عێراق 5 خۆپیشانده‌ریش برینداربوونه و گوازراونه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت، خۆپیشانده‌ران به گوتنه‌وه‌ی هوتافی "یان كوردستان یان نه‌مان" رووبه‌ڕووی هێزه عێراقییه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی ده‌بنه‌وه.
به‌شێك له دانیشتووانی خانه‌قینیش، ئه‌و هێزه عێراقییانه به داگیركه‌ر وه‌سف ده‌كه‌ن.