پەیامێك لە سەرۆكی هەرێمی كوردستانهوه
تێكۆشەرێكی وەك كاك كۆسرەت و تێكۆشەرەكانی تریش بەوان ناگیرێت و بۆشیان نییە بیگرن
K24 - ههولێر:
مهسعود بارزانی، سهرۆكی ههرێمی كوردستان، له پهیامێكدا سهبارهت به بڕیاری دادگەی لێكۆڵینەوەی ڕەسافەی بەغدا بۆ گرتنی كۆسرەت ڕەسوڵ رایگهیاند، بڕیارهكه سیاسییە و بە روونی نیشانی دەدات كە عەقڵییەتی باڵادەست لە بەغدا بە چ شێوەیەكە.
ههروهها رایگهیاند، تێكۆشەرێكی وەك كاك كۆسرەت و تێكۆشەرەكانی تریش بەوان ناگیرێت و بۆشیان نییە بیگرن.
دهقی پهیامهكه:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
ڕۆژی پێنجشەممە 19ـی 10ـی 2017 دادگەی لێكۆلینەوەی ڕەسافەی بەغدا بڕیاری گرتنی بۆ بەڕێز كاك كۆسرەت ڕەسوڵ جێگری گشتیی سكرتێری یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان دەركردووە بە تۆمەتی دەربڕینی ڕای خۆی لەسەر ڕووداوەكانی كەركووك.
ئەم بڕیارەی دادگەی ڕەسافە كە بڕیارێكی سیاسییە بە ڕوونی پێشان دەدات كە عەقلیەتی باڵادەست لە بەغدا بە چ شێوەیەكە. گەلێك ڕای خۆی بە ئاشتیانە دەرببڕێت دەبێ سزای بەكۆمەڵ بدرێت. كەسێك ڕای خۆی دەرببڕێت دەبێ بگیرێت. هەر ئەو عەقلییەتەیە وای كردووە كەس نەتوانێ لەگەڵیاندا بژیێت.
با دەستەڵاتدارنی بەغدا ئازاد بن چ بڕیارێك دەدەن با بیدەن بەڵام با بشزانن تێكۆشەرێكی وەك كاك كۆسرەت و تێكۆشەرەكانی تریش بەوان ناگیرێت و بۆشیان نییە بیگرن.
مسعود بارزانی
19ـی 10ـی 2017