له به‌رده‌م كونسوڵخانه‌ى ئه‌مريكا له هه‌ولێر خۆپيشاندانه
قاسم سوله‌يمانى كه دوژمنى سه‌رسه‌ختى ئه‌مريكايه له كه‌ركووكه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌دان هاووڵاتى كوردى كه‌ركووك دواى ئه‌وه‌ى له سه‌ر ماڵ و حاڵى خۆيان ده‌ربه‌ده‌ر بوون و روويان له هه‌ولێر كردووه، هه‌روه‌ها ده‌يان چالاكوان و رۆشنبير و كه‌سايه‌تى هه‌ولێر له به‌رده‌م كونسوڵخانه‌ى ئه‌مريكا له هه‌ولێر گردبوونه‌وه‌يه‌كيان ئه‌نجامدا.
هاووڵاتيانى خۆپيشانده‌ر ئيدانه‌ى بێده‌نگى ئه‌مريكا و هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كه‌ن له هه‌مبه‌ر په‌لاماره‌كانى حه‌شدى شه‌عبى و جه‌يش بۆ سه‌ر كه‌ركووك.
ئه‌و هاووڵاتيانه باس له‌وه ده‌كه‌ن، قاسم سوله‌يمانى كه دوژمنى سه‌رسه‌ختى ئه‌مريكايه له كه‌ركووكه و ئه‌مريكا هيچ هه‌ڵوێستێكى نييه.
به‌شێكى ديكه له هاووڵاتيانى خۆپيشانده‌ر له لێدوانه‌كانيان بۆ كوردستان 24 ئاماژه‌يان بۆ رۆڵى هێزى پێشمه‌رگه شان به شانى هێزه‌كانى ئه‌مريكا كرد له رزگاركردنى عێراق و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆردا.