نه‌وزاد هادى: هيچ مه‌ترسييه‌ك له‌سه‌ر هه‌ولێر نييه
هيچ هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌ك له‌سه‌ر هه‌ولێر نييه
K24 – هه‌ولێر:
پارێزگارى هه‌ولێر، نه‌وزاد هادى له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا دووپاتيكرده‌وه، كه هيچ هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌ك له‌سه‌ر هه‌ولێر نييه.
نه‌وزاد هادى رايگه‌ياند، ته‌نيا رێگه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان دانووستان و گفتوگۆيه له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور.
گوتيشى: شارى هه‌ولێر ئارامه و هيچ مه‌ترسييه‌ك له‌سه‌ر هه‌ولێر نييه و ئه‌و هێزانه‌ى جوڵێنراوون، ته‌نيا له سنوورى شاره‌دێى پردێى سه‌ر به پارێزگاى كه‌ركووك بووه و له هيچ شوێنێكى ديكه‌وه هێز جووڵه‌ى پێنه‌كراوه.
روونيشيكرده‌وه، ره‌وشى سه‌قامگيرى هه‌ولێر پارێزراوه و سه‌ركه‌وتنى گه‌وره بۆ خه‌ڵكى كوردستانه و ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ش نامێنن.
پارێزگارى هه‌ولێر داواشى له كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندن كرد، پشت به زانيارى ره‌سمى ببه‌ست و كار بۆ شێواندنى ره‌وشى گشتى و ئاسايشى هاووڵاتيان نه‌كه‌ن.