رێبوار تاڵه‌بانی: ماڵه‌كه‌م داگیركراوه و ده‌یانه‌وێ له ژێر داگیركاری بگه‌ڕێینه‌وه و بڕیار بده‌ین
"تا ئه‌و هێزه‌ی له كه‌ركووك هه‌یه نه‌كشێته‌وه ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا ناگه‌ڕێته‌وه"
K24 - هه‌ولێر:
رێبوار تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به وه‌كاله‌ت له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له هه‌ولێر رایگه‌یاند، به گوێره‌ی یاسایی 71، هیچ ده‌سه‌ڵاتێك له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به‌رزترنییه.
روونیشی كرده‌وه، یاسای 71 به یاسایی پۆڵ بریمه‌ر ناو ده‌برێت و رایگه‌یاند، پێشتر زیاتر له 15 وه‌زاره‌ت، پێیان راگه‌یاندبووین، یاسای 21 شموولی كه‌ركووك ناكات، بۆیه به یاسای 71 كارمان كردووه.
سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاش رایگه‌یاند، لیستی برایه‌تی كه‌ركووك، گه‌وره‌ترین لیسته و زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن پێكده‌هێنێت كه 26 ئه‌ندامه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش لیستی دیكه‌ی توركمانی و عه‌ره‌بیشی هاتووه‌ته پاڵ.
روونیشی كرده‌وه، ئێمه ناتوانین له‌و ره‌وشه‌ی ئێستا بگه‌ڕێینه‌وه و مه‌ترسی تێدایه و ماڵی زۆرێكیش له خه‌ڵك و هاووڵاتییان به هه‌مان شێوه‌ی ماڵه‌كه‌ی من داگیركراوه.
كاتێك داعش هات له ساڵی 2014، سوپا شكستخواردووه‌كه‌ی عێراق كه‌ركووكی جێهێشت، هێزی پێشمه‌رگه نه‌بوایه، حاڵی پارێزگاكه له هی مووسڵ و ئه‌نبار باشتر نه‌ده‌بوو، به‌ڵام پێشمه‌رگه هه‌موو پێكهاته‌كانی شاره‌كه‌ی پاراست.
دووپاتیشی كرده‌وه، هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر به پێشمه‌رگه نیگه‌ران نه‌بووه و هه‌موو میدیاكانی شایه‌تی ئه‌وه ده‌ده‌ن، كه ئه‌و هێزه پارێزگاری له هه‌مووان كردووه.
راشیگه‌یاند، هه‌ركه‌سێك هێزی سه‌ربازی ناردووه‌ته كه‌ركووك، به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا بكات، ده‌بێت بدرێته دادگای سه‌ربازی.
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، خوێنی یه‌ك تاكه كه‌سیش رژابێت، به‌رپرسان و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان ده‌ده‌ینه دادگا.
له باره‌ی دۆخی ئێستای كه‌ركووك، رێبواری تاڵه‌بانی رایگه‌یاند، به‌داخه‌وه چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی تایه‌فی، ته‌خویلی به عه‌بادی داوه بۆ ئه‌وه‌ی هێز و سوپا بنێرێته كه‌ركووك، كه ده‌بوایه به گوێره‌ی یاسا "ئه‌حكامی عورفی" جێبه‌جێ بكات، بۆیه بڕیاره‌كه ناده‌ستوورییه.
له هه‌موو كێشه‌كانی كه‌ركووك، ده‌ستوور پێشێل كراوه، چونكه بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا به زۆرینه‌ی ده‌نگ بووه، وه‌كو هه‌ڵكردنی ئاڵا، ئه‌نجامدانی ریفراندۆم و ته‌واوی بڕیاره‌كانی دیكه.
به گوێره‌ی یاسای، ئایینی ئیسلام و دیموكراسییه‌ت، دوو بنه‌مای سه‌ره‌كین له وڵات و عێراقیش فیدرالییه، ئه‌گه‌ر دیموكراتییه‌ت و فیدرالییه، چۆن ده‌بێت به تانك و تۆپ هێرش بكرێته سه‌ر شاره‌كه.
رێبوار تاڵه‌بانی ئاشكراشیكرد، ئێستا ماڵه‌كه‌م له كه‌ركووك داگیركراوه و بووه‌ته باره‌گای میلیشیاكان و ده‌یانه‌وێت به‌و شێوه‌یه بگه‌ڕێینه‌وه و له ژێر داگیركاریدا له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا بڕیار بدات، هیچ یاسایه‌كیش ئه‌وه قه‌بووڵ ناكات.
رێبواری تاڵه‌بانی، داوای دادگاییكردنی فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی هێرشه‌كه‌ی كه‌ركووك ده‌كات.
هه‌ره‌وه‌ها رایگه‌یاند، پێشتر عه‌بادی ده‌یگوت ده‌بێ ئاسایش به‌رقه‌راربكه‌ین و ئه‌زیه‌تی هاووڵاتییان ناده‌ین، به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه، ئێستا ناوچه‌كانی كه‌ركووك ئارامتره یان به‌ر له‌وه‌ی ئه‌و هێزانه بێن.
روونیشی كرده‌وه، ناكرێ هه‌ر 10 ساڵ جارێك ئه‌و ره‌وشه دووچاری خه‌ڵكی كه‌ركووك ببێته‌وه و په‌راگه‌نده‌ی هه‌ولێر و سلێمانی بن و بچنه ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
سه‌باره‌ت به سه‌روه‌ری عێراقیش ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئه‌و كارانه‌ی عه‌بادی درزی خسته نێوان پێكهاته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و باسی سه‌روه‌ریش ده‌كه‌ن.
گوتیشی، له جیاتی ئه‌وه‌ی عه‌بادی سوپاسی پارێزگای كه‌ركووك بكات، كه زیاتر له 600 هه‌زار ئاواره‌ی سووننه‌ی له خۆگرتبوو، كه‌چی هێشتا هیچی پێشكه‌ش پارێزگاكه نه‌كردووه، به‌ڵكو به‌و شێوه‌یه هێرشی كرده سه‌ر كه‌ركووك.
دووپاتیشی له برایه‌تی نێوان پێكهاته‌كان كرده‌وه و رایگه‌یاند، كورد، عه‌ره‌ب، توركمان و سریان هه‌موویان بران و به یه‌كه‌وه له‌و شاره ده‌ژین و هه‌ر وه‌كو خۆی ده‌مێنێته‌وه.