ئاسۆ تاڵه‌بانی: حه‌شدی شه‌عبی ئازاری كه‌سی نه‌داوه
هێرش ده‌كاته سه‌ر ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی
K24 - هه‌ولێر:
ئاسۆ جه‌نگی تاڵه‌بانی، برازای مام جه‌لال، سكرتێری گشتی كۆچكردووى یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، حه‌شدی شه‌عبی له كه‌ركووك و ناوچه‌كانی دیكه، ئازاری هیچ كه‌سێكیان نه‌داوه و هیچ پێشێلكارییه‌كیشیان نه‌كردووه.
ئه‌وه له كاتێكدا كه هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، له خورماتوو و كه‌ركووك، چه‌ندین پێشێلكارییان به‌رامبه‌ر به ماڵه كورده‌كان ئه‌نجامداوه و ده‌یان ماڵی كوردی‌یان سووتاندووه و تاڵانكردووه، هاوكات ده‌یان دوكان و شوێنی بازرگانیشیان له‌و شوێنانه وێران كردووه.
ئاسۆ تاڵه‌بانی، بۆ وێباستی "الحشد"ی سه‌ر به هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، كه میلیشیایه‌كی شیعه‌یه و راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت، هێرشی كرده سه‌ر ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی و به كارێكی خراپ وه‌سفی ده‌كات.
رۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، به پاڵپشتی و هاوكاری وڵاتێكی ده‌ره‌كی و به‌و چه‌ك و تانكه ئه‌مه‌ریكییه‌ی بۆ سوپای عێراق نێردراوه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش، هێرشی كرده‌ته سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه، به چاوساغی چه‌ند كه‌سێكی ناو لایه‌نێكی سیاسی دیاریكراو، گه‌یشتنه ناو كه‌ركووك و شاره‌كه‌یان به‌بێ هیچ به‌ره‌نگارییه‌ك راده‌ستكرا.
دواتریش به ده‌یان هه‌زار هاووڵاتی و وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤدا ئاماژه‌ی پێكراوه، نزیكه‌ی 100 هه‌زار هاووڵاتی كه‌ركووك ئاواره‌ی شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی بوون، به‌هۆی دۆخی ئاڵۆزی شاره‌كه‌ش، تا ئێستا ئه‌و ئاوارانه نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه كه‌ركووك.
سه‌باره‌ت به راده‌ستكردنی كه‌ركووكیش به هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، هه‌ریه‌ك له كۆسره‌ت ره‌سووڵ، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی و كوردستان و مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی ئه‌و حزبه، كه له هه‌مان حزبی ئاسۆ تاڵه‌بانیین، به‌رپرسیارێتی راده‌ستكردنی شاره‌كه‌یان خسته ئه‌ستۆی چه‌ند كه‌سێك له ناو حزبه‌كه‌یان و كاره‌كه‌شیان به "خیانه‌ت" وه‌سفكرد.
سه‌رچاوه‌كان له ناو كه‌ركووكه‌وه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، سووكایه‌تی به ئاڵای كوردستان و ته‌نانه‌ت وێنه‌ی مام جه‌لالیش كراوه، كه پێشتر سه‌رۆك كۆماری عێراقی فیدرال بووه و هه‌ندێك له میدیاكانیش وێنه‌كانییان بڵاوكردووه‌ته‌وه.