چوار كۆنگرێسمانی ئه‌مه‌ریكی: به په‌له كۆتایی به هێرشی میلیشیا شیعه‌كان بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان بهێنن
نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن و داوای لێده‌كه‌ن به په‌له چاره‌سه‌ر گرفته‌كان بكات
K24 - هه‌ولێر:
چوار كۆنگرێسمانی ئه‌مه‌ریكی نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی ریكس تیله‌رسن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن و داوا ده‌كه‌ن به زووترین كات، به گرتنه‌به‌ری ته‌واوی رێوشوێنه به‌رده‌سته‌كان، رێگری له‌و هێرشانه بكات كه له‌لایه‌ن میلیشیا شیعییه‌كان به پاڵپشتی ئێرانه‌وه ده‌كرێنه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
چوار كۆنگرێسمانه‌كه له نامهكهياندا نیگه‌رانی خۆیان له‌و هێرشانه نیشانداوه كه میلیشیا شیعییه‌كان به هاوكاری و سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی ئێران بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی ژێر كۆنتڕۆڵی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستییان پێكردووه، دووپاتیشیان كردووه‌ته‌وه، ئه‌و كارانه‌ی حكوومه‌تی عێراق جگه له نانه‌وه‌ی ئاڵۆزی زیاتر له ناوچه‌كه، هیچ سوودێكی دیكه‌ی نییه.
ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه، هه‌ریه‌ك له حكوومه‌تی عێراق و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دوو هاوبه‌شی سه‌ره‌كین له شه‌ڕی دژ به تیرۆر.
له نامه‌كه‌دا، پاڵپشتی خۆیان بۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا دووپاتكردووته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری به هاوتا عێراقى و كوردستانییه‌كان بكات بۆ ده‌ستبه‌ركردنی سه‌قامگیری ناوچه‌كه و به‌رده‌وامیدان به شه‌ڕكردنی له دژی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" به‌بێ دواكه‌وت.
هه‌ریه‌ك له رالف ئه‌براهام، مارشا بلاكبێرن، جارید پۆلس و مایك گالاگه‌ر، ئه‌ندامانی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا، نامه‌كه‌یان ئاراسته‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه كردووه و له كۆتایی نامه‌كه‌شدا، ده‌ڵێن: "چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی به په‌له‌ین".